هەندێک لەو خەونانە کە دەیبینین پەیوەندییان بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی داهاتووەوە هەیە کە ڕەنگە لە ژیانماندا ڕوو بدەن. بینینی ددان لە خەودا دەتوانێت نیشانەیەکی ئەرێنی یان خراپ بێت بەپێی ئەوەی ئایا تەندروستە، یان داکەوتووە، یان شکاو و ڕزاوە. هەر بۆیە وردەکارییەکانی خەونەکە زۆر گرنگن و هەر بارودۆخێک دەتوانێت پەیامێکی جیاواز لەبارەی داهاتووەوە بدات.
ددان لە خەودا باشە یان خراپ؟
بینینی ددان لە خەودا بە تەنیایی نەک باشە و نەک خراپە و لێکدانەوەکەی بە تەواوی پەیوەستە بەو دۆخەی کە لە خەوەکەدا دەبینرێت. کاتێک ددانێک دەڕوخێت، دەشکێت یان دەڕزێت، لێکدانەوەکەی وەک هۆشدارێک وایە لەسەر، لەدەستدانی پێگەیەک، یان لەدەستدانی شتێک یان ئەو کەسانەی خۆشمان دەوێن.
ئەگەر ددانەکان تەندروست و سپی بن، نیشانەی باشتربوونی دۆخی دارایی و هاتنی دەرفەتی نوێیە بۆ ژیان. لە لایەکی ترەوە بینینی گەشەکردنی ددانێکی نوێ یان چاککردنەوەی ددانێکی ڕزاو هەواڵ لە باشتربوونی بارودۆخی ژیان دەدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش وردەکارییەکانی خەونەکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە لێکدانەوەکەیدا و هەر بارودۆخێک دەتوانێت پەیامێکی جیاوازی هەبێت.
لێکدانەوەی بینینی داکەوتنی ددان
کەوتنی ددان ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی لەناکاو لە ژیاندا. گۆڕانکارییەک کە ڕەنگە پەیوەندی بە کار و ئیشەوە، کەسانی دەوروبەرمان، یان هەر شتێک کە ئێمە حەزمان لێیەتی بێت، ئەگەر ددانێک بەبێ ئازار بکەوێت، ئەوە زیاتر نیشانەی ڕزگاربوون لە فشارێکە یان کۆتا هاتنی قۆناغێکی سەختە.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی مردوو لە خەودا نیشانە چییە
بەڵام ئەگەر کەوتنەکە ئازار یان خوێنبەربوونی لەگەڵدا بوو، ئەوە هۆشدارییەکی گەورەیە سەبارەت بە ڕووداوە خراپەکان کە ڕەنگە لە ژیاندا ڕوو بدەن.
لێکدانەوەی ڕەشەوبوونی ددان لە خەودا
ئەگەر لە خەودا بینیت ددانەکەت ڕەشەو بوو، ئەوە ئاماژەیە بۆ شتە بەنرخەکان کە لە ژیانتدا هەتە، بەڵام قەدریان نازانیت. ئەم خەونە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ کەمبوونەوەی نیعمەتەکان لە ژیانی داهاتوودا، بەڵام هەمیشەیی نییە. ئەگەر ددانێکی ڕەش لە خەودا پاک و چاک بکرێتەوە، ماناکەی دەگۆڕێت بۆ بارودۆخێکی باشتر و چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆن.
لێکدانەوەی خواردنی ددان
خواردنی ددان وێنەیەکی نائاساییە و ئاماژەیە بۆ سەرقاڵبوونی مێشک بە پرسێکی گرنگەوە. ئەم خەونە نیشانەی زیادەڕۆیی لە گرنگیدانە بە کەلوپەلی دونیا و بە مانای زۆر پشتبەستن بەو شتانەیە. بە تایبەت ئەگەر تامی ددان تاڵ بێت، واتاکەی هۆشدارییەکی جدییە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستە کەمتر هەوڵبدرێت بۆ موڵک و ماڵی دونیا. بەگشتی خواردنی ددان نیشانەی هۆشدارە و پێویستە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا بکرێت.
بینینی فڵچەکردنی ددان
ئەگەر لە خەودا بینیت ددانەکانت فڵچەدەکەێت، مانای سڕینەوەی هەڵەکان و کەوتنە سەر ڕێگایەکی باشتر لە ژیاندا. هەندێک جار ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکان و تەنانەت ئاشتبوونەوە لەگەڵ هاوسەر یان ئەندامێکی خێزانەکەت. هەروەها دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ دەستپێکردنی خووی نوێ یان بڕیاردان بۆ وازهێنان لە ڕەفتارە کۆنەکان. ئەگەر ددانەکانت دوای فڵچەکردن سپی و تەندروست دەرکەوتن، ئەوا خەونەکە مانای سەرکەوتنە لە پلانێکدا یان بە مانای چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان دێت.
لێکدانەوەی خەونی ددان بە پێی زانایانی ئیسلامی
لێکدانەوەی خەونی ددان بە گوێرەی ئیبن سیرین
ئیبن سیرین ددان بە نیشانەی خێزان و خزم دەزانێت. دەشڵێت ددانی سپی لە خەودا ئاماژەیە بۆ بەدەستهێنانی هێز و باشتربوونی بارودۆخ. لە کاتێکدا ددانێکی شکاو یان خراپبوو ئاماژەیە بۆ ناتەبایی خێزان. لە حاڵێکدا ددانی شکاو و ڕزاو ئاماژەیە بۆ ئاڵۆزی خێرانی.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی منداڵ لە خەودا مانای چییه
ئەگەر ددانی پێشووت بکەوێت و لە دەستتدا بمێنێتەوە، ئەوە وەک هەواڵێکی خۆش یان زیادکردنی کەسێکی نوێ بۆ خێزانەکە لێکدەدرێتەوە. بەڵام ئەگەر ددانەکە کەوتە سەر زەوی و بوو بە خۆڵەوە، ئەوە هۆشدارێکە سەبارەت بە دوورکەوتنەوە یان لەدەستدانی کەسێکی گرنگ لە ژیانتدا.
لێکدانەوەی خەونی ددان بە پێی یوسفی پێغەمبەر
بەگوێرەی ئەو ڕیوایەتانەی کە دەربارەی یوسفی پێغەمبەرەوە هەیە، بینینی ددان نیشانەی خێزان و کەسانی نزیکە و هەر گۆڕانکارییەک تێیدا ئاماژەیە بۆ دۆخی خێزان. بەزۆری لەدەستدانی ددان بە دوورکەوتنەوە یان جیابوونەوە لە ئەندامێکی خێزانەکە لێکدەدرێتەوە. بە تایبەت ئەگەر ددانی پێشەوە بێت، مانایەکی جددیترە.
لێکدانەوەی خەونی ددان بە گوێرەی دانیالی پێغەمبەر
پێغەمبەری دانیال ددان لە خەودا بە هێمای ئەندامانی خێزان و خزم دەزانێت. ددانی سەرەوە بۆ پیاوانی ئەو خێزانە و ددانی خوارەوە بۆ ژنان دەگەڕێتەوە. هەروەها ددانی پێشەوە بەزۆری پەیوەندی بە منداڵ، خوشک و برا، یان دایک و باوکەوە هەیە. ئەگەر ددانێک لە خەودا لە جێ خۆی هەڵکەنرێت، ئەوە بە نەخۆشی یان نیگەرانی لەو کەسە لێکدەدرێتەوە کە ددانەکە هێمای بۆ دەکات. بۆیە پێگەی ددانەکە و جۆری ئەو ڕووداوەکە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە لێکدانەوەکانیدا.
No Comment! Be the first one.