یەکێک لەو شتانەی کە هەموومان ئەزموونی دەکەین ئەوەیە کە خەونی سەیر و سەمەرە دەبینین، کە لێی تێناگەین. بینینی مرۆڤی مردوو لە خەودا یەکێکە لەو خەونانەی کە زۆر کەس دەیبینن و مانا و گرنگییەکی زۆری هەیە. بێگومان لێکدانەوەی ئەم جۆرە خەونە زۆر پەیوەستە بە هەڵسوکەوتی مردووەکەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕەفتارەکەی دەتوانین لە مانای خەونەکە تێبگەین.
بینینی مرۆڤی مردوو لە خەودا مانای چییە؟
بەگشتی بینینی مرۆڤی مردوو نیشانەی دڵتەنگی یان بەختەوەرییە بۆ تۆ، یان بە مانای مژدە و هیوا و جەخار دێت. ئەگەر لە خەودا کەسێکی مردوو ببینیت، ئەوە بەهۆی دڵتەنگی یان بیرهێنانەوەی یادەوەرییەکانی ڕابردوویە لەگەڵیدا. ئەگەر بینی مردوویەک لە خەودا ببینیت کە مردووەکە زیندوو دەبێتەوە، بەزۆری بە گەڕانەوەی هیوا یان هاتنی مژدە لێکدەدرێتەوە.
ئەگەر قسەت لەگەڵ بکات، ئەم گفتوگۆیە نیشانەی پێویستی تۆیە بە ئارامی و ڕێنمایی لە ژیاندا. هەروەها هەندێک جار ئەوە دەردەخات کە هێشتا مێشکت باوەڕی بەوە نەکردووە کە مردووەکە نەماوە و کۆچی دوایی کردووە.
بینینی مردووی دڵتەنگ
ئەگەر کەسێکی مردووت لە خەودا بینی کە دڵتەنگ بوو، بەزۆری مانای ئەوەیە کە تۆ لە ڕەفتار یان بڕیارەکەت لە ژیانی بێداریدا ناڕازیت. بەڵام ئەگەر دڵخۆش و ئارام بێت ئەوە مانای وایە کە ڕۆحت ئاسوودەیە و تۆش لە بارودۆخەکەت ڕازییت. لە ڕاستیدا دڵخۆشی و دڵتەنگی مردوو پەیوەستە بەوەی کە ئایا لە ڕەفتارەکانت ڕازییە یان لە گوناهەکانت توڕەیە.
هەروەها بخوێنەوە: هەڵپەڕکێ لە خەودا مانای چییه
ترس لە مردوو
ئەگەر لە خەودا لەو کەسەی کەوا مردووە دەترسیت، ئەم ترسە زیاتر لە هەستکردن بە تاوانباری یان نائارامی ناوەوەتەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە خودی کەسەکەوە. لە کاتێکدا ئەگەر هەست بە ئارامی بکەیت کاتێک دەیبینیت، ئەوە نیشانەی قبوڵکردنی واقیعی مردن و ڕزگارکردنی مێشکت لە خەم و پەژارەیە.
داواکاری مردوو لە خەودا
ئەگەر لە خەودا ببینیت کەسێکی مردوو داوای شتێکت لێدەکات، بەزۆری ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو کەسە لە ژیاندا پێویستیەکەی دابین نەکراوە. ئەم جۆرە خەونە هەندێک جار ئاماژەیە بۆ ئەرکێک کە هەست دەکەیت بەرامبەر بەو کەست جێبەجێت نەکردووە. ئەرکگەلێک وەک خێرخوازی، نوێژکردن، یان ناوهێنانی لەناو خەڵک و تەنانەت خێزانیشدا.
بینینی لە ئامێزگرتنی مردوو
ئامێز لە خەودا هێمای هەستی قووڵ و پەیوەندییەکی ڕۆحییە. کاتێک لە خەودا دەبینیت کەسێک لە باوەش دەگریت کە کۆچی دوایی کردووە، زۆرجار ئاماژەیە بۆ دڵتەنگییەکی چڕ و پێویستی ناوەکی بە ئاسوودەیی. ئەگەر لەو ساتەدا هەستت بە خۆشی کرد، مانای وایە ڕۆحی کەسەکە لە ئارامشدایە.
توڕەیی مردوو
بینینی کەسێک کە کۆچی دوایی کردووە و تووڕە بووە، نیشانەی ناڕازیبوونی ناوەکییە لە خۆت یان لە هەندێک بڕیاری ئەم دواییانەت. مەرج نییە ئەم توڕەییە لەلای ئەوەوە بێت، بەڵکو هێمای ویژدانێکی بەئاگا و هەست بە تاوانباری ناوەکییە. هەروەها هۆکاری بینینی ئەم خەونەش جۆرێکە لە ئاگادارکردنەوە و بیرخستنەوە بۆ خۆت کە زیاتر وریا بیت.
گریان بۆ مردوو
ئەگەر بۆ کەسێک بگریت کە لە خەودا کۆچی دوایی کردووە، ئەوە ئاماژەیە بۆ دڵتەنگی و ڕەتکردنەوەی تەواوەتی واقیعی نەبوونیەتی. لە لێکدانەوەیەکی تردا ئەم خەونە نیشانەی سووککردنی ڕۆح و ڕزگاربوونە لە خەمەکانی ڕابردوو. ئەگەر گریانەکە ئارام بێت و بێ ناڵە ناڵ، بە مانای گەیشتن بە ئارامی ناوەکی و سۆزدارییە. بەڵام ئەگەر بە دەنگی بەرز بگریت ئەوە نیشانەی دڵتەنگی زیادلەڕادەی تۆیە بۆ ئەو کەسەی کەوا کۆچی دوایی کردووە.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی گورگ لە خەودا مانای چییه
بینینی خەونی زیندووبوونەوەی مردوو
ئەگەر لە خەوەکەتدا کەسێکی مردووت بینی کە دیسان زیندوو دەبێتەوە بە واتە بەدەستهێنانی هیوا یان وەرگرتنی مژدە دێت. لە هەندێک لێکدانەوەدا ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی زنجیرەیەک سیفەتی ئەرێنی و دووبارە پەیوەندیکردنەوە لەگەڵ خودا. بۆیە لێکدانەوەکەی تەواو ئەرێنییە و ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەت بۆ هەمان کەسایەتی باشی پێشوو.
لێکدانەوەی خەونی مەڕ بە گوێرەی شرۆڤەکارانی گەورە
لێکدانەوەی خەونی مردوو بە پێی بۆچوونی ئیبن سیرین
ئیبن سیرین دەفەرموێت ئەگەر لە خەودا کەسێکی مردوو ببینیت ئەوە نیشانەی پەیوەندی ڕۆحی تۆیە لەگەڵ ئەو کەسەدا. هەروەها دەڵێت ئەگەر مردووەکە شتێکت پێبدات، مانای وایە بەم زووانە ڕزق و ڕۆزی و سود وەردەگریت. بەڵام ئەگەر شتێکت لێ وەربگرێت، واتە لەدەستدانی پارە یان پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی نزیک.
لێکدانەوەی خەونی مردوو بە پێی بۆچوونی پێغەمبەری دانیال (د.س)
حەزرەتی دانیال (د.س) بینینی کەسێکی مردوو بە ڕەفتار و گوناهی کەسە خەونبینەکە لێکدەداتەوە. ئەگەر خەونبینەکە ببینێت مردووەکە بانگهێشتی دەکات بۆ شوێنێکی جوان، ئەوە نیشانەی پاکی و ڕەحمەتی ئیلاهییە. بەڵام ئەگەر بانگهێشتی شوێنێکی تاریک یان ترسناک بکات، ئەوە ئاگاداری دەکاتەوە لە هەڵەکانی.
لێکدانەوەی بینینی خەونی مردوو بە گوتەی پێغەمبەری یوسف (د.س)
حەزرەتی یوسف (د.س) بینینی مردوو لە خەودا بە نیشانەی هۆشداری ئیلاهی یان مژدە دەزانی. بە گوتەی ئەو، ئەگەر کەسێک لە خەودا کەسێکی مردوو بە ڕووخسارێکی پێکەنیناوی و ئارامەوە ببینێت، بە مانای نیعمەت و کراوەیی لە کاروبارەکانیدا دێت.
بەڵام ئەگەر ڕووخساری تەم ومژاوی یان خەمناک بوو ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕۆحی پێویستی بە دوعاکردن و داوای لێبوردن هەیە. هەروەها بەو مانایەیە کە مردووەکە لێت ناڕەحەت بووە، یان بەهۆی نەکردنی کارە چاکەکان یان بەهۆی تاوانە زۆرەکانتەوە.
No Comment! Be the first one.