چاویارنیوز _ ئەگەرچی زیاتر لە بیست ڕۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هێزە گەورەو باڵادەستەکانی عێراق و هەرێمی كوردستان، پارەیەکی زۆریان تەرخانکردووە بۆ كڕینی دەنگی هاووڵاتیان.
حزبە سیاسییەکان، لە هەرێم بۆ هەر كارتێكی دەنگدان (75) هەزاری پێشەكی دەدەنە ئەو کەسەی کارتی دەنگدانی خۆی بفرۆشێت، دواتر لە كاتی دەنگدانیش كە دەنگەكەی دا (75) هەزاری تری پێدەدەن.
کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە، بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت، لە گەرمیان بە (75) هەزاری پێشەكی و (75) هەزاری كاتی دەنگدان، لە شارەزوور و سلێمانی لە (75 – 100) هەزار دەستپێدەكات، لە سۆران و هەولێر و بادینان لە (100 – 1500) هەزار و سەرۆك خێزان (300) هەزار دینارە.
کڕین و فرۆشتن بە دەنگی هاووڵاتیانەوە دەکرێت
تا زیاتر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران نزیک ببینەوە، كارتی دەنگدانی هاووڵاتیان لە عێراق و هەرێم زیاد دەبێت، لە عێراق نرخی یەک کارت گەیشتووەتە (300) هەزارو لە هەرێم بە (75) هەزاری پێشەكی و (75) هەزاری پاشەكی.

No Comment! Be the first one.