هەر ئاژەڵ یان گیانلەبەرێک کەوا لەخەودا دەیبینیت، هێمای ڕووداو یان هەواڵێکە لە ژیانی ڕاستەقینەدا. یەکێک لەو ئاژەڵانە مشکە. مشک لە خەودا سیمبولی هەندێ شتە کە لە بواری ڕوواڵەتەوە گرنگ نین، بەڵام دەتوانن ئارامی مێشکت تێک بدەن. وەکوو نیگەرانی و بیرئاڵۆزی، کەسێکی بەرچاوتەنگ یان تەنانەت خوویەکی خراپ.
لەهەرحاڵدا لێکدانەوەی وردی ئەو جۆرە خەونە بە تەواوی بەستراوە بە وردەکاری خەونەکەتەوە لەوانە ڕەنگی مشکەکە، هەڵسوکەوتی و هەستی خۆت لە خەونەکەتدا.
مشک لەخەودا هێمای چییە؟
بینینی مشک لەخەودا هێمای بوونی کەسانی فێڵباز، بەرچاوتەنگ، یان هەلپەرستە لە دەوروبەرتدا. کەسانێک کەوا لەوانەیە بە ڕواڵەت بێ ئازار بن، بەڵام لە دڵەوە نییەت پاک نەبن. هەروەها ئەم خەونە هەندێ جار بە بێ ئیتواری، گومان و دوودڵی لە پەیوەندی یان بڕیارە گرنگەکانی ژیاندا لێکدەدرێتەوە.
بەگشتی ئەم خەونە وەکوو هوشدارێکی نەرم وایە. هوشدارێک کە دەڵێی زۆرتر سەرنجی وردەکارییەکانی ژیانت بدە، کەسانی دەوروبەرت بە وردی بناسە و ئیزن مەدە پرسە بچووکەکان ببێتە کێشەی زۆر گەورە. لە درێژەدا حاڵەتە جۆراوجۆرەکانی بینینی مشک لێکدەدەینەوە، تاکوو لێکدانەوەیەکی وردتر لە خەونەت دەستت کەوێ.
خواردنی مشک
ئەگەر لە خەودا بینیت کە مشک دەخۆی، ئەوە بە مانای گیرۆدەییە بە هۆی بڕیارە نادرووستەکانتەوە. بەو مانایە کە تۆ بەناچاری شتێک وەکوو پەیوەندی، داواکاری یان ئیش و کارێک قبووڵ کردووە کە هیچ مەیل وحەزێک لەسەری نییە. هەڵبەت ئەم خەونە هەندێ جار نیشانەی ئەوەیە کە خەونبینەکە خەریکە زاڵ دەبێتە سەر ترس وکێشە بچووک، بەڵام بەئازارەکاندا.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی مار لە خەودا
بینینی بێچوو مشک
بێچوو مشک لە خەودا زۆرتر وەکوو ئاماژەیە بۆ کێشە بچووەکەکان بە تایبەت ئەوانەی وا تازە هاتۆنەتە پێش و ساز بوون. ئەو پرسانەی کە هێشتا جددی نین، بەڵام ئەگەر لەبەرچاو نەگیرێن، دەتوانن لە داهاتوودا کێشە سازبن. ئەم خەونە بەزۆری وەکوو هوشدارێکێ پێشوەختەیە بەتایبەت لەمەڕ بیرۆکە نەرێنییەکان.
کوشتنی مشک
ئەگەر لە خەونەکەدا مشکت کوشت، ئەوا لێکدانەوەکەی زۆر باشە. ئەو خەونە پیشان ئەدات کە تۆ خەریکی کونتڕۆڵکردن یان لەنێو بردنی کێشەیەک یان تەنانەت کەسێکی ئازاردەری لە نێو ژیانتدا. ئەگەر لە خەونەکەتدا بەدڵنیاییەوە مشکەکەت کوشت و لەنێوت برد، هێمای هێز و بڕیاردانی درووستی تۆیە.
بەڵام ئەگەر ئەم کارت ترس و دژواری لەگەڵدا بوو، لەوانەیە دەرخەری ئەوە بێت کە بۆ چارەسەری کێشەکەت پێویستت بە کات یان بوێری زۆرتر هەیە.
کولانە مشک
بینینی کولانە مشک زۆرتر ئاماژەیە بۆ ڕیشەی کێشەکان نەک خودی کێشەکە. ئەم خەونە دەڵێت پرسێکی شاراوە لە ژیانتدا بوونی هەیە کە ڕەنگە لە مێژە لەبەرچاوت نەگرتووە و ئەوا ئێستا خەریکی پەرەسەندە. کولانە مشک وەکوو هێمای ئاقار یان کەسانێکە کە بە شێوازی شاراوە لەسەر ژیانت کاریگەری نەرێنی دادەنن.
مانای خەونی مشک لەلایەن لێکدەرەکانەوە
لێکدانەوەی خەونی مشک بەڕای ئیبن سیرین
لە ڕوانگەی ئیبن سیرینەوە، مشک زۆرتر پەیوەندی بە کەسی فێڵباز و دزەوە هەیە. ئەگەر کەسێک لە خەودا بینی مشک هاتۆتە ماڵیەوە، ئەوا هێمای بوونی کەسێکە کە بە جۆرێک لە ژیانیدا دەستێوەردانی نەرێنی یان مەبەستی گەنەکەڵکی هەیە. دەرکردن یان دوورخستنەوەی مشکەکەش هێمای ڕزگاربوونە لەو کێشە و کەسانە.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی دووپشک لە خەودا نیشانەی چییه
لێکدانەوی خەونی مشک بەگوێرەی خەزرەتی یووسف
لە لێکدانەوەی تایبەت بە حەزرەتی یووسف، مشک هێمای زیان و ڕووداوگەلێکە کەوا بە ئارامی لەسەر ژیان کاریگەر دەبن. ئەم خەونە هۆشدارێکە بۆ گرنگیدانی زۆرتر بە پەیوەندی و بڕیارەکان. ئەگەر مشکەکە لە حاڵی زیان گەیاندندا بێت، هێمای ئەوە کە کێشەیەک خەریکە ساز دەبێ و ئەگەر چارەسەر نەکرێت، زۆر گەورەتر دەبێتەوە.
لێکدانەوەی خەونی مشک بە گوێرەی جابر ئیبنی مەغربی
لە ڕوانگەی جابیر ئیبن مغربییەوە، مشک لەخەودا بە دوژمنی لاواز لێکدەدرێتەوە. کەسانێکی کەم هێز، بەڵام بوونیان زیاندەرە. ئەگەر لە خەونەکەتدا مشک لە حاڵی هاتوچۆدا بوو، ئیشانەی کەسانێکە کەوا بە بێ ئیزن وەرگرتن هاتۆنەتە نێو هەرێمی تاکەکەسیتەوە یان لە تەنیشتتەوە خەریکی دەستێوەردانن.
No Comment! Be the first one.