ئەگەر خەون بە خۆتەوە دەبینیت کە لەگەڵ کەسانی تردا سەما دەکەیت، ئەوە مانای وایە لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆتدا لە قۆناغێکی خۆشی، هاوکاری، یان ئاهەنگگێڕاندایت. بینینی هەڵپەڕکێ لە خەودا، یان تەنانەت خەونی بینینی سەما و خۆشی و شایی وەک نیشانەی بەختەوەری و یەکگرتنەوە و گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیاندا لێکدەدرێتەوە. لە لایەکی ترەوە بینینی ئەم چەشنە خەونانە هەندێک جار وەک هۆشدار لێکدەدرێنەوە. واتە ئەگەر لە کاتی هەڵپەڕکێدا بە تەنیا بوویت یان هەستت بە دڵتەنگی کرد، لەوانەیە هەواڵ لە ڕووداوە خراپەکانی داهاتوو بدەن. ئەم ڕووداوە خراپانە دەتوانێت هەر شتێک بێت لەوانە خەم و خەفەت، یان لەدەستدانی ئازیزان.
بەگشتی بینینی ئەم جۆرە دیمەنانە لە خەودا، چ لە چۆپییەوە بێت، چ لە هەڵپەڕکێدا، چ لە خۆشی و سەمادا، بەزۆری ئاماژەیە بۆ هەواڵێکی خۆش و گۆڕانکاری ئەرێنی، یان خەم و خەفەت و دڵتەنگی.
بینینی هەڵپەڕکێ لە خەودا باشە یان خراپ؟
لە زۆربەی سەرچاوەکانی لێکدانەوەی خەوندا، سەماکردن و هەڵپەڕکێ لە خەودا نیشانەی خۆشی و ئاهەنگ و ڕووداوە باشەکانە لە داهاتوودا. بەڵام بەگشتی لێکدانەوەکەی پەیوەستە بە بارودۆخی خەونەکەوە و لەوانەیە نیشانەیەکی خراپ بێت. ئەگەر شایی و هاوڕێیەتی کەسانی دیکەی لەگەڵدا بێت، ئەوا نیشانەی سەرکەوتن و مژدەی هەواڵێکی خۆشە.
بەڵام ئەگەر بە دڵتەنگی و تەنیایی ببینرێت، ڕەنگە نیشانەی دڵتەنگی و تەنانەت ڕووداوی خراپیش بێت لە داهاتوویەکی نزیکدا. لێکدانەوەی ئەم خەونە جیاوازە لەگەڵ هەموو خەونەکانی تردا و بەزۆری یان نیشانەیەکی زۆر خراپە یان نیشانەیەکی زۆر باشە. لە ڕاستیدا لێکدانەوەکەی تەواو ناڕوونە و بەندە بەوەوە کە چۆن خەونەکە دەیبینیت.
سەرچۆپی لەخەودا
بینینی سەرچۆپی لە خەودا بەزۆری ئاماژەیە بۆ خۆشی بەکۆمەڵ و شتە باشەکان کە لە نێوان خێزان یان هاوڕێیاندا ڕوودەدەن. ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاهەنگێک یان کۆبوونەوەیەکی خۆش چاوەڕێت دەکات. ئەگەر سەرچوپی بە خۆشی و هاوئاهەنگییەو بێت، نیشانەی سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونە لە کاردا.
هەروەها بخوێنەوە: بیننی برین لە خەودا
بەڵام ئەگەر لە خەودا سەرچۆپی، تێکچوون یان بێزاری لەگەڵدا بێت، ئەوە بە مانای ناکۆکییە لە نێوان خۆت و کەسانی دەوروبەرتدا یان تەنانەت شکستهێنانە لە ژیانتدا.
بینینی قوولە و قریوە لە خەودا
قوولە لە خەودا زۆرجار بە مانای هاتنی مژدە یان سەرکەوتنێکی گەورە دێت. ئەگەر گوێت لە دەنگی قوولە و چەپڵەلێدان بێت لە خەودا، ئەگەری زۆرە لە داهاتوویەکی نزیکدا شتی باش ڕووبدات. بەڵام ئەگەر ئەو قوولە و قریوە دڵەڕاوکێ یان ترسی لەگەڵدا بێت، ئەوە نیشانەی هەواڵێکی کتوپڕ یان دەنگۆی ناخۆشە کە دەبێتە هۆی نیگەرانی.
بینینی شایی لە خەودا
خۆشی و شایی و سەماکردن لە خەودا زۆربەی کات بە مانای پێشکەوتنی ژیان، بەدیهاتنی ئاواتێک، یان چارەسەری کێشەکان دێت. ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕووداوێکی شیرین و جێژنت لەپێشدایە. ئەگەر شایی و خۆشی لە خەودا ئارامی لەگەڵدا بێت، ئەوە مانای ڕۆژانی خۆشە و هەواڵی خۆش. ئەگەرچی خۆشییەکە زیاد لە ڕادە یان بێ هۆکار بێت، هەندێک جار ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تۆ کەمتەرخەمی دەکەیت لە ژیانتدا.
لێکدانەوەی خەونی سەما و هەڵپەڕکێ لەگەڵ مردوودا
ئەگەر لە خەودا ببینیت مردوویەک بە جلێکی ڕێک و پێک و بە خوشحاڵییەوە لەگەڵت سەما دەکات، ئەوە نیشانەی ئارامی و کۆتاهاتنی نیگەرانییەکانە، یان بەمانای کۆتایی هاتنی ماوەی خەم و پەژارە دێت. لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵێکی خۆشت پێ بگات یان ڕووداوێکی باش ڕوو بدات کە دڵنەواییت پێببەخشێت. هەڵپەڕکێ لەگەڵ کەسێکی مردوو لە خەودا، ئەگەر جلەکانی نەشیاو یان دڕاو بێت، ڕەنگە نیشانەی ناڕەزایی ئەو مردووە بێت بەرامبەرت.
هەروەها ئەگەر لەگەڵ مردووەکە سەمات کرد، بەڵام هەستت بە دڵتەنگی یان ترس کرد، ڕەنگە شتێک قەرزاری بیت و مافی لەگەردنتا بێت. ئەگەر سەماکردن لەگەڵ مردووەکە لە بێدەنگی و ئارامیدا بێت، دەتوانێت بە مانای ئارامیی ڕۆحی مردووەکە بێت.
No Comment! Be the first one.