لە زۆربەی کتێب و سەرچاوەی تایبەت بە خەونناسیدا، گریان لە خەودا نیشانەی سووک بوونەوەی دڵ و ئارامی لە دوای دڵتەنگی و گەیشتن بە کراوەییە. ئەم خەونە بەزۆری ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی کەم دەبێتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆخەکە باشتر دەبێت.
ئەگەر لە خەودا گریان بە فرمێسک ئارامەوە بێت ئەوە نیشانەی ئارامی و کۆتایی هاتنی سەختی و هاتنی هەواڵی خۆش و مژدەیە. بەڵام ئەگەر گریانەکە چڕ بێت، لەگەڵ نالە و نائارامیدا، لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کەڵەکەبوونی خەمەکان کە دەبێت لە واقیعدا ڕووبەڕووی ببیتەوە.
لێکدانەوەی خەونی گریان بۆ دایک
گریان بۆ دایک لە خەودا نیشانەی وابەستەیی قووڵ و پێویست بە ئارامییە ە ژیاندا. ئەگەر دایک لە خەونەکەدا دڵتەنگ بوو و تۆش بۆی بگریت، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تۆ لە بێداریدا لە شتێک دڵتەنگ بوویت یان هەست بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە لەسەر شانت دەکەیت.
بەڵام ئەگەر بینیت دایکت لە خەوەکەتدا تەندروست و ئارامە و تەنها فرمێسک لە چاوەکانتەوە دەڕژێت، ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ کراوەیی و ئاسوودەیی لە داهاتوودا. واتە پرسێک یان کێشەیەکی گرنگ کە ماوەیەکی زۆرە مێشکی تۆی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە بەم زووانە چارەسەر دەبێت.
بینینی کەسێک کە دەگری لە خەودا
ئەگەر لە خەودا بینیت کەسێک دەگری، لێکدانەوەکە بەندە بە بارودۆخی کەسەکەوە. ئەگەر کەسەکە بە بێدەنگی بگری و دواتر باشتر بوو، ئەم خەونە نیشانەی چارەسەرکردنی کێشەیەک یان وەرگرتنی هەواڵی ئومێدبەخشە لەسەر ئەو کەسە.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی مردوو لە خەودا نیشانە چییە
بەڵام ئەگەر گریانی ئەو لەگەڵ نالە و نائارامیدا بێت، ئەوە دەرخەری خەمی تۆیە بۆ ئەو کەسە. بێگومان ئەم خەونە هەمیشە پەیوەندی بەو کەسەوە نییە و تەنها نیشانەی دەردانی هەستەکانی خۆتە. واتە مێشکت خەریکە قورسایی خەمێک یان کێشەیەک لەسەر دڵت لادەبات.
شیوەن لە خەودا
ئەگەر لە خەودا ببینیت کە لەگەڵ گریاندا، شیوەن دەکەیت بە پێچەوانەی دەرکەوتنەکەی، ئەوە لێکدانەوەیەکی باشی هەیە. ئەم خەونە نیشانەی ئەوەیە کە سەختیەکانی ژیانت کەم دەبنەوە وڕووداوێکی پڕ لە ئارامی ڕوودەدات. ئەگەر گریان و شیوەنەکەت لەگەڵ چەند کەسێکی تر بوو، ئەوە مانای وایە هەواڵێکی کتوپڕت پێدەگات. بێگومان دیار نییە ئەم هەواڵە لەناکاوە باشە یان خراپ.
بینینی گریانی کچ لە خەودا
گریانی کچ لە خەودا، هێمای نیاز پاکییە. ئەگەر کچێک ببینیت کە دڵخۆشە بەڵام دەگری، ئەم خەونە نیشانەی مژدەی خۆشە. بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم کچە بەشێوەیەکی خەمناک دەگریا ئەوە نیشانەی هەواڵی ناخۆشە. بە گشتی بینینی کچێک کە لە خەودا دەگری، بە پێچەوانەی دەرکەوتنی کچێک لێکدەدرێتەوە.
گریان و لەئامێزگرتن لە خەودا
گریان و لە ئامێزگرتن لە یەک کاتدا لە جیهانی خەونەکاندا نیشانەی ڕزگاربوونە لە خەم، ئاشتەوایی، یان ڕووداوێکی ئارامکەرەوەس. ئەگەر کەسێک لە باوەش بگرێت و دواتر دەست بە گریان بکەیت، ئەوە بەڵێن دەدات کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بارگرنییەکە لەسەر دڵت لادەبرێت.
لێکدانەوەی گریان بەپێی لێکدەرەکان
دۆزینەوەی مانا و لێکدانەوەی وردی گریان بۆ چەندین سەدە بۆ زۆر کەس گرنگ بووە. هەر بۆیە لێکدەرەوە گەورەکان هەوڵیان داوە باشترین لێکدانەوە بۆ حاڵەتە جیاوازەکانی گریان لە جیهانی خەونەکاندا ڕوون بکەنەوە.
لێکدانەوەی خەونی گریان بە گوێرەی جابیرئیبن مەغریبی
جابیر ئیبن مەغریبی گریان وەک نیشانەی گۆڕانی بارودۆخ لێکدەداتەوە. لە ڕوانگەی ئەوەوە ڕشتنی فرمێسک بە هێمنی ئاماژەیە بۆ نیعمەتی خودا و بەدەستهێنانی ئارامی لە ژیاندا. بەڵام ئەگەر خەونەکە دڵەڕاوکێ و نائارامی لەگەڵدا بێت، ئەوا بە نیشانەی دڵتەنگی شاراوە، نیگەرانییەکی توند، یان حەسرەت دەزانێت.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی ددان لە خەودا مانای چییە
ئەو هەروەها دەڵێت ئەگەر تەنها ببینیت کەسانی تر دەگرین، مانای ئەوەیە لەگەڵ ئەو کەسە کە گریان دەکات ئاشت دەبیتەوە یان بارودۆخەکەی باشتر دەبێت.
لێکدانەوەی خەونی گریان بە گوێرەی دانیالی پێغەمبەر
دانیالی پێغەمبەر لە کتێبە نەریتییەکانی لێکدانەوەی خەونەکاندا، زیاتر گریانی بە لابردنی خەمەکان و گەیشتن بە بەختەوەری گەڕاندۆتەوە. ئەگەر ڕووخساری خەونبینەکە بە فرمێسک بشۆردرێتەوە، بەزۆری ئەم لێکدانەوەیە بە مانای پاککردنەوەی دڵ لێکدەدەنەوە. بەڵام گریانی چڕ و ناڵە ناڵ، بەپێی گێڕانەوە کۆنەکان، دەتوانێت نیشانەی پەشیمانی یان ترس لە داهاتوو بێت.
لێکدانەوەی خەونی گریان بە گوێرەی پێغەمبەری یوسف
بەپێی سەرچاوە پەیوەندیدارەکان بە پێغەمبەری یوسفەوە، گریان لە خەودا زیاتر نیشانەی لاچوونی دڵتەنگی و کرانەوەیە. ئەم سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە ئەگەر کەسێک لە خەودا بگری و ئەم گریانە سروشتێکی ئارامی هەبێت ئەوە نیشانەی ڕێگایەکی ئاسانە لە ژیاندا و کۆتایی هاتنی سەختییەکانە.
بەڵام ئەگەر گریان هاوار و شیوەن و سەرلێشێواوی لەگەڵدا بێت، ئەوە نیشانەی دواکەوتنی کرانەوە یان بەردەوامبوونی کێشەکانە. ئەم لێکدانەوەیانە بەزۆری جەخت لەوە دەکەنەوە کە گریانێکی بێدەنگ باشترە لە گریانێک کە ناڵە و شیوەنی لەگەدا بێت.
No Comment! Be the first one.