چاویارنیوز _ بەهۆی هەڵەیەکی حکومەتی هەرێمەوە، حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی بڕیوە.
لەناوەڕاستی ساڵی رابردوو، کاتێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تووشی قەیران بوو، لیژنەیەکی باڵا لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە هەولێر سەرقاڵی وردبینی لە لیست و ناو و زانیاری کەسی فەرمانبەران و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان بوون، دواتر راپۆرتێکی هاوبەش لەنێوان دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و فیدراڵ ئامادەکرا و واژۆی ئەندامانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستانیشی لەسەرە، بەپشت بەستن بەو راپۆرتە ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگیراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو فەرمانە سالارییەی کە دادگای فیدراڵی دەریدەکات، تەنها بۆ مووچەی یەک مانگە.
No Comment! Be the first one.