چاویارنیوز _ گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ ڕۆژێکیتریش بەردەوامبوو، چاودێرانی سیاسی پێیانوایە: جەنگەکە زیانی زۆر بە ناوچەکە دەگەیەنێت.
بورهان ڕەئوف ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی ڕایگەیاندووە: تائێستا، نازانرێت جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاكەی بەردەوام دەبێت، لەكاتێكد لەسەر خاك دراوسێی یەكدی نین و تەنها بە درۆن و رۆكێت و فڕۆكە پەلاماری یەكدی دەدەن .
دەڵێت: لێكەوتە و سیناریۆكانی ئەم جەنگە لە چەند خاڵێكدا كورت دەكەمەوە:
یەکەم/ ئێرانییەكان رایانگەیاندووە ئەگەر ئەمەریكا بەشداری بكات، ئەوا پەلاماری هەموو بنكە و پێگە و باڵیۆزخانە و كونسڵگەرییەكانی ئەمەریكا دەدەن لە ناوچەكە، لە عیراق و وڵاتانی كەنداو، هەربۆیە ئەمریكا پێش هێرشەكە بەشی زۆری دیپلۆمات و كارمەندانەكانیان لە ناوچەكە كشانەوە.
دووم/ تێوەگلانی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی.
سێیەم/ سەرهەڵدانی قەیرانێكی ئابووریی جیهانی پڕوكێنەر، هەر لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەتایبەتی ئێرانییەكان هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمز دەكەن كە 20% وزەی جیهان لەوێوە تێپەڕ دەبێت، لەلایەكی ترەوە ئەگەر حوسییەكانی یەمەن كە هاوپەیمانی ئێرانن هێرشەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی و كەشتیەوانی وەكو پێشتریش كردوویانە، ئەوە جەنگەکە چڕتر دەبێتەوە و درێژەی دەبێت.
لێكەوتەكانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
ئێرانییەكان رایانگەیاندووە ئەگەر ئەمەریكا بەشداری بكات، ئەوا پەلاماری هەموو بنكە و پێگە و باڵیۆزخانە و كونسڵگەرییەكانی ئەمەریكا دەدەن لە ناوچەكە.

No Comment! Be the first one.