چاویارنیوز _ هیندییەکان هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشیان ناوە بۆ ئامادەکردنی وەرزشوانەکانیان بۆ یارییەکانی ئاسیا.
لە کاتێکدا یارییەکانی ئاسیایی ئاچی-ناگۆیا چەند ڕۆژێکی تر دەست پێدەکات، بڕیاری ڕێکخەران بۆ نەهێشتنی گوندی وەرزشوانانی تەقلیدی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. هیندستان بۆ ئەوەی وەرزشوانەکانی سەرسام نەبن بە بارودۆخی نائاسایی شوێنی نیشتەجێبوون، کاتێک لە ژاپۆندا دەبن، ژوورگەلێکی لە ناوەندەکانی مەشق و ڕاهێنانەکانیدا دروستکردووە کە لە شوێنەکانی نیشتەجێبوون لە ناگۆیا دەچێت.
ڕۆژنامەی دەیلی ستار لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەم بابەتە نووسیویەتی: بڕیارە لەم ماوەیەدا زیاتر لە ١٧ هەزار وەرزشوان و بەرپرس لە هۆتێلەکان و کەشتی گەشتیاری و یەکەکانی نیشتەجێبوونی کاتیدا جێگیر بکرێن. هەروەها نزیکەی ٢٠٠٠ کەس لە یەکە کاتیەکاندا نیشتەجێ دەبن.
دەسەڵاتی وەرزشی هیندستان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەرنامەیەکی ھاوشێوەکردنی لە سەنتەرەکانی پاتیالا و بەنگالۆر دەستپێکردووە، وەرزشوانان بە نۆرە بۆ ماوەی یەک یان دوو شەو لەم یەکانەدا دەمێننەوە بۆ ئەوەی خۆیان بە بارودۆخە نوێیەکان ئاشنا بکەن پێش ئەوەی گەشت بکەن بۆ ژاپۆن.
ڤینیت کومار، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای SAI سەبارەت بەو پلانە وتی: “ئامانج لەم کارە دڵنیابوونە لەوەی کە وەرزشوانان تووشی شۆک و سترێس نەبن لە ژاپۆندا و کێشەی شوێنی نیشتەجێبوون کاریگەری لەسەر ئاستی کارکردنیان نەبێت”
No Comment! Be the first one.