چاویارنیوز _ درەوشاوەیی محەممەد سەڵاح لە یارییەکەی ترابزۆنسپۆر بەرامبەر گالاتاسەرای بە تۆمارکردنی زۆرترین گوڵەوە جارێکی دیکە ڕۆژانی کۆتایی ئەو یاریزانەی لە لیڤەرپوول خستووەتە ژێر پرسیارەوە، بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، “تیری ئانری بەرگری لە ئەستێرە میسرییەکە کردووە.
محەمەد سەڵاح تەنها چەند هەفتەیەک لە دەسپێکی سەردەمی نوێی خۆی لە تۆپی پێی تورکیادا، یەکێک لە باشترین ئاستەکانی ئەم وەرزەی بەرهەمهێنا و جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا دەتوانێت لە یارییە گەورەکاندا یەکلاکەرەوە بێت.
ئەم نمایشە لە میدیاکانی تورکیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕووماڵی کرا و بەپێی ڕاپۆرتێکی Goal و Gulf News، بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی سەباح، “تیری ئانری” ستایشی ئاستی هێرشبەرە پێشووەکەی لیڤەرپوڵی کردووە. ئانری سەبارەت بە هاتریکی سەڵاح وتی کە تۆمارکردنی یەکەم هاتریکی خۆی لە خولی تورکیا بەرامبەر یانەیەکی باڵا و بەشکۆی گەلاتەسەرای شتێک بوو کە جێگەی پێزانین بوو. هەر بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی لە درێژەدا بەرگری لە سەڵاح کردووە لە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەی کە لە مانگەکانی کۆتایی یاریکردنی لە ئەنفێڵد لە سەڵاح گیراوبوو و دەڵێت؛
“ڕوونە کە محەمەد سەڵاح هەرگیز کێشەی لیڤەرپوول نەبووە”.
سەڵاح دوای نۆ ساڵی مێژوویی لە یانەی ئەنفێڵد، ئێستا وەرزێکی نوێی لە یانەی ترابزۆن دەستپێکردووە، ئامارە سەرەتاییەکانیش دەریدەخەن کە هێشتا زۆر دوور لە کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی سەرنجڕاکێشی لە بەرزترین ئاستدا.
No Comment! Be the first one.