چاویارنیوز _ ئاخۆ لیۆنێل مێسی دەتوانێت بۆ یەکەمجار پێڵاوی زێڕینی مۆندیال بەدەستبهێنێت.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2026 ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە، ئەگەریش بتوانن لە لارۆخا ببەنەوە، ئەوا بۆ جاری چوارەم مۆندیال دەبەنەوە. ئەگەر ڕووداوێکی وەها گەورە ڕووبدات، ئەرجەنتین دەبێتە سێیەم هەڵبژاردە لە مێژوودا کە سەرکەوتووانە بەرگری لە نازناوی مۆندیال بکات؛ دوو تیپی پێشوو ئیتاڵیا و بەڕازیل بوون.
لیۆنێل مێسی کە ئەستێرەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو وەکو لە مۆندیالی 2014 و 2022 و ئاستێکی نائاسایی لەم پێشبڕکێیانەدا هەبوو، ئێستا دەتوانێت بۆ جاری دووەم مۆندیال بباتەوە و بێگومان ئەگەر کەمێک بەختی هەبێت ئەوا دەتوانێت پێڵاوی زێڕینی ئەم پاڵەوانێتیەش بەدەستبهێنێت.
هەروەها مێسی دەرفەتی ئەوەی هەبوو ببێتە باشترین گۆڵکاری مۆندیالی ٢٠٢٢، بەڵام ئمباپێ نەیهێشت ئەم دەستکەوتە گەورەیە ڕووبدات. ئێستا بە 8 گۆڵ و 4 ئەسیست، ئەم سوپەراستارە ئەرجەنتینییە لە پێشەنگی گۆڵکارانی مۆندیالی 2026دایە و لە ئێستادا براوەی پێڵاوی ئاڵتونییە.
ئەگەر ئمباپێ لە یاریی پاڵاوتنەکاندا بەرامبەر ئینگلتەرا هیچ شتێکی تایبەت نەکات و بە واتایەکی تر گۆڵ تۆمار نەکات یان ئەسیستێک پێشکەش نەکات، مێسی پێڵاوی زێڕینی مۆندیال بەدەست دەهێنێت. چونکە ئیتر مۆندیال براوەی پێڵاوی زێڕینی هاوبەشی نییە و پێوەرەکانی بردنەوەی ئەم خەڵاتە گرنگە بریتی دەبێت لە؛ گۆڵی تۆمارکراو و دواتر ئەسیستی تۆمار کراو.
مێسی کە خاوەنی زۆربەی ژمارە پێوانەییە تایبەتەکانی مۆندیالە، بۆ یەکەمجار دەتوانێت خەڵاتی پێڵاوی زێڕین بەدەستبهێنێت. جگە لەوەش ئەگەر ئەرجەنتین سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەدوورنییە بۆ جاری سێیەم وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە بناسێنرێت.
No Comment! Be the first one.