چاویارنیوز _ پاش بردنەوەی ئەرجەنتین لە ئینگلتەرا، ئێستا ئەو پرسیارە لە ئارادایە کە ئاخو لیۆنێل مێسی دەتوانێت بۆ دووەمجار لەسەریەک نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەم سەرکەوتنە بەنرخە، ئەرجەنتین بۆ دووەمجار لەسەریەک گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیال و بێگومان بۆ حەوتەمین جار لە مێژوودا.
ئەرجەنتین لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی و مێژوویەکی تۆمارکرد بە بردنەوەی لە جەزائیر، نەمسا، ئوردن، کیپ ڤۆرد، میسر و ئینگلتەرا. ئێستا هەڵبژاردەکە بە شکستپێهێنانی ئیسپانیا و بە و هەشتەمین سەرکەوتنی لە مۆندیالدا، دەتوانێت جارێکی دیکە ببێتە پاڵەوانی گرنگترین فێستیڤاڵی تۆپی پێی جیهان.
لیۆنێل مێسی کە بە بردنەوەی مۆندیالی 2022 لە سێبەری مارادۆنا دەرچوو و وردە وردە بوو بە خاوەنی سەرجەم تۆمارە مێژووییەکانی، ئێستا دەتوانێت کارە ناتەواوەکەی 36 ساڵ لەمەوبەری مارادۆنا تەواو بکات.
ئەرجەنتین کە وەک پاڵەوانی بەرگریکار هاتە یاری کۆتایی جامی جیهانی 1990، هیوای خواست جارێکی تر جامی زێڕین ماچ بکاتەوە، بەڵام ئەڵمانیا ڕێگری لە ڕووداوێکی وەها گەورە کرد و شکستی 1-0 بەرانبەر بە ئەڵمانییەکان کارەکەی تێکدا.
ئێستا مێسی دەتوانێت دوای 36 ساڵ کۆتایی بە یەکێک لە گرنگترین جەخارەکانی مارادۆنا بهێنێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئەرجەنتین دوو نازناوی لەسەریەکی مۆندیال بەدەستبهێنێت، کە ئەگەر ڕووبدات، ڕووداوێکی گەورەی مێژووی ڕوو دەدات.
No Comment! Be the first one.