چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی تەمەن خوار 19 ساڵانی ئیسپانیا، بە ئاستێکی مێژوویی و سەرسوڕهێنەر لە یۆرۆی 2026دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. تیپەکەی پاکۆ گالاردۆ لە یاری کۆتاییدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئەڵمانیای بردەوە و ئاهەنگی دەیەمین بردنەوەی خۆیان لە پاڵەوانێتییەکەدا گێڕا.
ئەوەی ئەم پاڵەوانێتییەی کردە دەستکەوتێکی ناوازە، ئاستێکی بێ کەموکوڕی و باوەڕپێنەکراوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە.
هەڵبژاردەکە لە ماوەی پاڵەوانێتییەکەدا 5 یاری لەسەریەکی بردەوە و 19 گۆڵی تۆمارکرد و بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو تەنەنەت یەک گۆڵیشی لێ نەکرا. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی پاڵەوانێتی ئەوروپای تەمەن خوار 19 ساڵان کە تیپێک بەبێ ئەوەی دەروازەکەی بکرێتەوە توانی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.
ئەمە دەیەمین نازناوی ئیسپانیایە لەم گرووپە تەمەنییەدا، کە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە. ئیسپانیا بە ئاستێکی بەهێز سەلماندی کە داهاتووی تۆپی پێ لەو وڵاتەدا زۆر گەشاوەیە.
No Comment! Be the first one.