چاویارنیوز _ جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا کاردانەوەی بەرامبەر یارییەکەی ئێران و بەلجیکا نیشاندا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران سەرەڕای هەموو ئەو گرفتانەی کە لە جامی جیهانی 2026دا تووشی بوو، توانی بە یەکسانبوونێکی بێ تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییەکی هەستیار و هەناسەبڕدا هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕابگرێت. زۆربەی میدیاکانی جیهان ستایشی ئاستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دەکەن و بێگومان دەبێت جەخت لەوە بکرێتەوە کە “عەلیرەزا بەیرانوەند” ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە گەیشتن بەم ئەنجامەدا بینیوە.
جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا سەبارەت بەم یارییە وتی؛ “جارێکی دیکەش شاهیدی نمایشێکی ئیلهامبەخشی خۆڕاگری و سۆز لەلایەن هەڵبژاردەی ئێرانەوە بووین؛ تیپێک کە وەک بەلجیکای بەرامبەرەکەی لەم مۆندیالەدا بێ دۆڕان ماوەتەوە”.
سەرۆکی فیفا لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی؛هاندەرە بەسۆزەکانی هەردوو تیپەکە دەنگیان لەلایەن یاریزانەکانەوە بیسترا و یارمەتیدەر بوون لە دروستکردنی یارییەکی سەرنجڕاکێش بە پاڵپشتیەکانیان.
No Comment! Be the first one.