چاویارنیوز _ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە فەرمی ڕایگەیاند کە لیۆنێل سکالۆنی وەک سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت و لە ساڵانی داهاتوودا سەرکردایەتی یانەی ئەلبی سێلێستە دەکات.
درێژکردنەوەی هاوکارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەگەڵ سکالۆنی بڕیارێکی چاوەڕوانکراو بوو دوای سەرکەوتنە بەرچاوەکانی لەسەر کورسی ئەرجەنتین. ڕاهێنەرە تەمەن 48 ساڵەکە لە سەرەتای ئامادەبوونی لە سەرۆکایەتی ستافی تەکنیکی ئەو هەڵبژاردەیە، یەکێک لە قۆناغە شکۆمەندەکانی مێژووی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بەدیهێناوە و تیپەکەی کردووە بە یەکەم هێز لە تۆپی پێی جیهاندا.
ناوبراو لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیدا،سەرکردایەتی ئەرجەنتینی کردووە بۆ پاڵەوانێتی کۆپای ئەمریکا 2021، جامی جیهانی 2022، یاری کۆتایی مۆندیالی 2022، کۆپای ئەمریکا 2024، دواجاریش پلەی دووەمی مۆندیالی 2026ی بەدەستهێنا، ناوی خۆی شانبەشانی گەورەترین ڕاهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەی تۆمارکرد.
No Comment! Be the first one.