چاویارنیوز _ هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و سویسرا لە دوایین یاری قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی جامی جیهانی 2026 ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە کاتژمێر 04:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12ی تەمووز دەستیپێکرد.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای ئەوەی لە یارییەکی سەرنجڕاکێش و بە گەڕانەوەیەکی مێژوویی لە میسری بردەوە، توانی سەرکەوێت بۆ نێو 8 تیپی سەرەکی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی سویسراش دوای ڕکابەرییەکی سەخت لەگەڵ کۆلۆمبیا توانی سەرکەوت بۆ نێو 8 تیپی یەکەمی مۆندیال، کە دواجار هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدانی سزا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قوناغی پێش کۆتایی مۆندیال.
No Comment! Be the first one.