چاویارنیوز _ “دێنیز ئۆنداڤ” ئەستێری کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە مۆندیالی 2026دا بەرانبەر بە هەڵبژاردەی ساحلی عاج بە شێوەیەکی دیار درەوشایەوە و بەتۆمارکردنی دوو گوڵ، بوو بە هۆی سەرکەفتنی تیپەکەی و هەر خۆشی وەک باشترین یاریزانی نێو یاریگا دەستنیشان کرا.
لە یەکێک لە یارییە چارەنووسسازەکاندا، کاتێک هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دۆخێکی دژواردا بوو، هاتنی ئۆنداڤ بۆ نێو یاریگا گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە ڕەوتی یارییەکەدا دروست کرد. سەرەتا گوڵی یەکسانکردنەوەی تۆمار کرد و دواتر لە خولەکانی کۆتاییدا گوڵی سەرکەوتنی بۆ ئەڵمانا تۆمار کرد و بووە هۆی بردنەوەی هەڵبژاردەکەی.
“دێنیز ئۆنداڤ” پاش بردنەوی یارییەکە و تۆمارکەدنی گوڵەکانی بە هەڵپەڕکێ کوردی خۆشی و شانازی خۆی دەربڕی کە لە سۆشیاڵ میدیا و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی لێکەوتەوە.
No Comment! Be the first one.