چاویارنیوز _ پاریس سانجێرمان نزیکە لە گواستنەوەی ئەستێرەی ژاپۆنی یانەی پارما.
یانەی پاریس سانجێرمان هەنگاوی جددی ناوە بۆ ڕاکێشانی یەکێک لە گۆڵپارێزە ئومێدبەخشەکانی تۆپی پێی ئاسیا.
بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، زیۆن سوزوکی گۆڵپارێزی ژاپۆنی یانەی پارما نزیک بووەتەوە لە ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پاڵەوانی فەرەنساوە بکات، هەروەها نرخی گواستنەوەی یاریزانەکە نزیکەی 28 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆدا وەکو پاداشت.
سوزوکی کە تەمەنی تەنها 23 ساڵە، وەرزی ڕابردوو بە پێشکەشکردنی ئاستێکی نایاب لە خولی ئیتاڵیا سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
دوای گواستنەوەی لە تۆپی پێی بەلجیکا بۆ پارما، ئەم گۆڵپارێزە ژاپۆنییە بە خێرایی بوو بە یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەی تیپەکەدا، ئاستێکی متمانەبەخۆبوونی وایکرد ناوی لە لیستی کڕینی چەند یانەیەکی دیاردا دەربکەوێت.
یانەی پاریس سانجێرمان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە وردی چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە دەکات و گفتوگۆی لەگەڵ پارما کردۆتەوە. میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە کە پەیوەندی نێوان هەردوو یانەکە دروست بووە و پارما بەهای گۆڵپارێزە ژاپۆنیەکەی بە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ داناوە.
No Comment! Be the first one.