چاویارنیوز _ کارلۆ ئەنچیلۆتی، دوای شکستی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر نەرویج و دەرنەچوون لە قۆناغی یەک هەشتمی مۆندیالی ٢٠٢٦، دڵتەنگی خۆی بە ئەنجامەکە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانەکانی شایستەی سەرکەوتنن و ئەم شکستەش دەبێ بە سەرەتای ڕێگایەکی نوێ بۆ تۆپی پێی بەڕازیل هەژمار بکرێت.
بەڕازیل لە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی مۆندیالی 2026دا بە ئەنجامی 2-1 بە نەرویج دۆڕا و لە ڕکابەرییەکە دوورخرایەوە پێش ئەوەی بۆ یەکەمجار لە دوای مۆندیالی 1990ەوە بگاتە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی. هەڵبژاردەی بەڕازیل لەم یارییەدا چەندین هەلی گۆڵکردنی دروستکرد، بەڵام نەیتوانی سوودی لێ وەربگرێت و لە کۆتاییدا سەرەڕای تاکە گۆڵەکەی نەیمار، لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە. ڕاهێنەری ئیتاڵی بەڕازیل دوای یارییەکە ڕایگەیاند؛
“هەموومان زۆر نائومێد بووین، بەڵام باوەڕم وایە کە تیپەکەمان مۆندیالێکی باشی ئەنجامدا، ڕەنگە ئاستەکەمان ناوازە نەبووبێت، بەڵام قبوڵکراو بوو. پێموایە شایەنی ئەوە بووین لە یارییەکەی ئەمڕۆدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین”.
ئەنچیلۆتی هەروەها جەختی لەوە کردەوە؛ “کاتێک شکستێکی لەم شێوەیە ئەزموون دەکەیت، دەبێت وەک سەرەتای ڕێگایەکی نوێ سەیری بکەیت نەک کۆتایی، ئێستا دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن و باشترکردن و دۆزینەوەی بیرۆکەی نوێ، بۆ من ئەم شکستە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل”.
No Comment! Be the first one.