چاویارنیوز _ “پێدرۆ پۆرۆ” بەرگریکاری گۆڵکاری ئیسپانیا وەک باشترین یاریزانی یارییەکەی بەرامبەر فەرەنسا دەستنیشانکرا لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦دا.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵەوانێکی نوێی لە پێکهاتەکەیدا ناساندووە، بە شکستهێنان بە فەرەنسا بە ئەنجامی ٢ _ ٠، و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦. پێدرۆ پۆرۆ کە لە کۆتایی یارییەکەدا وەک باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵبژێردرا، جارێکی دیکە بە ئاستێکی بێ کەموکوڕی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە سەرکەوتنی تیپەکەی “لویس دیلافۆنتێ”دا بینی.
بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵەکە تەنها یەکجار لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەرفەتی دەرکەوتنی لە یاریگادا هەبوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکەدا بووە یەکێک لە یاریزانە بەردەوام و کاریگەرەکانی ئیسپانیا. دوای ئەوەی لە قۆناخی یەک هەشتمی کۆتایی بەرامبەر نەمسا گۆڵی تۆمارکرد و توانی ناوی خۆی لە لیستی گۆڵکاران یانەکەدا تۆمار بکات، بەرامبەر فەرەنساش ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنی لارۆخا بۆ یاری کۆتایی مۆندیال.
ئاستە درەوشاوەکانی پۆرۆ لە چوار یاریی کۆتاییدا وایکردووە زۆرێک لە هاندەرانی ئیسپانیا بە باشترین یاریزان بزانن لە ڕێگەی گەیشتنی هەڵبژاردەکەیان بۆ یاری کۆتایی؛ بەرگریکارێک کە جگە لە ئاستی بەرگری تۆکمەی خۆی، کاریگەرییەکی بەرچاوی لە قۆناغی هێرشبەریشدا هەبووە.
No Comment! Be the first one.