چاویارنیوز _ دوورکەوتنەوەی خێرای ئۆرۆگوای لە مۆندیالی ٢٠٢٦ یەکێک بوو لە ڕووداوە سەرسوڕهێنەرەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان؛ ڕووداوێک کە نەک تەنها کۆتایی بە بەشداری تیپەکە هێنابۆ قۆناغەکانی داهاتوودا، بەڵکو داهاتووی “مارسێلۆ بیلسا”ی لەسەر کورسی یەدەگی ئەو تیپە خستە گومانەوە.
ئۆرۆگوای کە لەگەڵ ئیسپانیا، کیپ ڤێرد و سعودیە، لە یەک کۆمەڵدا بوون نەیتوانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی و هەر زوو لە ڕکابەرییەکان دوورکەوتەوە.
کاروانی ئۆرۆگوای دوای شکستەکەی بەرامبەر ئیسپانیا، گەڕایەوە بۆ پلایا دێل کارمێن بۆ تەواوکردنی کەمپی مەشقەکان. لەم کەشوهەوایەدا بیلسا پێش ماڵئاواییکردن کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یاریزانەکان ئەنجامدا و بەپێی هەواڵێکی ESPN ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ یاریزانە بەئەزموونەکانی تیپەکە کردووە لەم کۆبوونەوەیەدا. ئەو ڕاشکاوانە بە سەرکردەکانی تیمەکەی گوت کە لە ساتەوەختە گرنگەکاندا بە تەنیا جێیان هێشتووە؛ ڕستەیەک کە چڕی ناڕازیبوونی لە ئاستی تیپەکە نیشان دەدا.
پێش دەستپێکردنی مۆندیال و تەنانەت لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا قسە و باس دەکرا سەبارەت بە ناکۆکی بیلسا لەگەڵ هەندێک یاریزانانی بەئەزموون. یەکێک لە دیمەنە مشتومڕاوییەکانی ئەم کارەساتە، گۆڕینی فێدریکۆ ڤالڤێردی کاپتن و ئەستێرەی بەناوبانگی تیپەکە بوو لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا؛ گۆڕانکارییەک کە کاردانەوەی تیژ و بێزاری ئاشکرای ڤاڵڤێردی لەگەڵدا بوو.
بیلسا دوای یارییەکە، بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو شکستەی لە ئەستۆ گرت و دانی بەوەدانا کە نەیتوانیوە تیپێکی یەکگرتوو و سەرکەوتوو بنیات بنێت. جەختی لەوە کردەوە کە لە کۆتاییدا تەنها ئەوەی بۆ ڕاهێنەرێک دەمێنێتەوە ئەنجامەکانن و ئەنجامەکانی ئۆرۆگوای لەم پاڵەوانێتییەدا بە هیچ شێوەیەک جێگەی ڕەزامەندی نەبوون.
No Comment! Be the first one.