چاویارنیوز _ “دنیل مۆنیۆز” بە ئاستە نایابەکەی و گۆڵە یەکلاکەرەوەکەی لە یارییەکەی کۆڵۆمبیا بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات نازناوی باشترین یاریزانی یاریگای بەدەستهێنا، هەروەها سەرکەوتنی پێشوەختەی تیپەکەی بۆ قۆناغی کۆتایی مۆندیالی 2026 پشتڕاستکردەوە.
هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دووەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026دا بە ئەنجامی 1-0 لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆی بردەوە و بە بەدەستهێنانی شەش خاڵ لە دوو یاریدا ئامادەبوونی خۆی لە قۆناغی داهاتووی ڕکابەرییەکاندا پشتڕاستکردەوە. دوای کۆتایی هاتنی ئەم یارییە، دنیل مونیۆز بەرگریکاری ڕاست و ئامادەی کۆڵۆمبیا وەک باشترین یاریزانی یاریگا هەڵبژێردرا؛ یاریزانێک کە جگە لە ئاستێکی بێ کەموکوڕی لە قۆناغی بەرگری و هێرشبەریدا، تاکە گۆڵی سێ پشکی تیپەکەشی تۆمارکرد.
لە کاتێکدا کە کۆڵۆمبیا لە سەرەتای یارییەکەوە تۆپ و یاریگای بەدەستەوە بوو، بەڵام بەرخۆدانی ڕێکخراو و درەوشاوەیی گۆڵپارێزی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیی نەیهێشت هێرشەکانی تیپی بەرانبەر بە ئەنجام بگات. جەیمس ڕۆدریگێز و لویس دیاز و جۆن ئاریا چەند جارێک هەڕەشەیان لە دەروازەی بەرامبەر کرد، بەڵام گۆڵپارێزەکەی کۆنگۆ زنجیرەیەک سەیڤی کرد و ڕێگری لە تۆمارکردنی گۆڵ کرد.
لە کۆتاییدا و لە خولەکی 76 دا دنیل مونیۆز بە جوڵەیەکی خێرا لە لای ڕاستەوە دەروازەی کۆنگۆی شکاند. ئەم گۆڵە نەک هەر سێ پشکی بەنرخی بۆ کۆڵۆمبیا بەدەستهێنا، بەڵکو لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا جێگەی خۆی لە نێو 32 هەڵبژاردەی سەرەکیدا مسۆگەر کرد.
No Comment! Be the first one.