چاویارنیوز _ “لویس دیلافونتێ”، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی لارۆخا لە مۆندیالی 2026، بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە ستایشی یاریزانەکانی کرد، ئەم سەرکەوتنەشی بە ئەنجامی ساڵانێک لە متمانە و سەبر و هاوسۆزی زانی.
ڕاهێنەرە ئیسپانییە تەمەن 65 ساڵەکە، کە ئێستا دوای بردنەوەی یۆرۆی 2024، بردنەوەی جامی جیهانیشی بۆ شەرەفەکانی زیادکردووە، بووەتە بەتەمەنترین ڕاهێنەر لە مێژوودا کە نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت. هەروەها ئیسپانیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد کە 38 یاری لەسەریەک بەبێ دۆڕان لەژێر سەرکردایەتی ئەودا تۆمارکراوە.
دیلافونتێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین ڕایگەیاند: شانازی دەکەم کە ڕاهێنەری نەوەی یاریزانگەلێکم کە هەندێکیان زیاتر لە 12 ساڵە لەگەڵیاندا بووم، هەروەها لە هەموو قۆناغەکاندا پێکەوە بوون، ئەم چیرۆکە باشترین سیناریۆیە کە بتوانیت بۆ فیلمێک بنوورێسیت. ئەوە هەم شانازییە و هەم ئیمتیازێکە بۆ من کە سەرکردایەتی ئەم تیپە دەکەم.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی نەوەی زێڕینی تۆپی پێی ئیسپانیای کرد و وتی: بەڕاستی شانازی بەم تیپەوە دەکەم، ئەم نەوەیە لە یاریزانان هەمیشە پێشکەوتوون و پابەند بوون بەو ڕێگایەی کە لە سەرەتاوە پلانمان بۆ دانابوو.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە میانەی چاوپێکەوتنەکەدا هەست و سۆز دایگرت و گوتی: نامەوێت بگریم، بەڵام ئێستا بەڕاستی هەستیارم، هەموومان هەموو شتێکمان بەخشی بۆ ئەم سەرکەوتنە بەتایبەت یاریزانەکان، ئەوان نموونەیەکی ڕاستەقینەی تیپێک و خێزانێکن، ئەوان نمونەن، نەک تەنها لە تۆپی پێدا، بەڵکو لە وەرزشی ئیسپانیا بە گشتی. کاتێک پێکەوەین، بەهێزتر دەبین و کەس ناتوانێت گومانی لە تواناکانمان هەبێت.
No Comment! Be the first one.