چاویارنیوز _ “کەریم ئادیمی” یەکەم یاری فەرمی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە گۆڕاوە بۆ شەوێکی لەبیرنەکراو. یاریزانە باڵە ئەڵمانییەکە لە پێکهاتەی سەرەکی هانسی فلیکدا بوونی هەبوو بەرامبەر بە یانەی ئێلچێ و پاداشتی متمانەی بەڕێوەبەرەکەی دایەوە و یەکەم گۆڵی فەرمی خۆی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد.
ئادیمی کە پێشتر لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر بازل گۆڵی تۆمارکردبوو، لە یەکەم یاری بارسێلۆنا لە وەرزی نوێی لالیگادا چووە نێو گۆرەپانی یاریکردن و لە لای چەپی هێرشبردنەوە یاریی دەکرد، لامین یامالیش لە باڵی ڕاستدا بوو و ڕافینیاش لە بەشی هێرشبەری بارسا ئامادە بوو. بەرشەلۆنە سەرەتا بە لێدانی سزای ڕافینیا پێشەنگی گرت؛ لێدانە سزایەک کە کاپتنی بارسا خۆی بردییەوە. پاشان لە خولەکی سێیەمی نیوەی یەکەمی کاتی زیادکراودا، ئادیمی هاتە پێشەوە کە جیاوازییەکە بۆ دوو گوڵ زیاد بکات.
ئەوەی ڕاستی بێ ئاستی ئادیمی تەنها لە تۆمارکردنی گۆڵدا سنوردار نەبوو. یاریزانەکە دەریخست کە لە ماوەی کورتی یاریکردنی لە بەرشەلۆنە بە باشی لە داواکارییە تاکتیکییەکانی فلیک تێگەیشتووە. چالاکانە بەشداری لە هێرشبردنی پێشەوەدا کردووە و ئەرکی بەرگرییەکانی لەبیر نەکردووە.لە ماوەی خاوەنداریەتی تۆپ لە لایەن یانەی ئێلچێیەوە.
No Comment! Be the first one.