جاویارنیوز _ زریان و ڕەشەبا لە ویلایەتە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا پرۆسەی ئامادەکارییەکانی تیپەکانی بەشداری مۆندیالی 2026ی پەکخستووە.
بارودۆخی نالەباری کەشوهەوای ئەمریکا جارێکی دیکە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردە نیشتمانییە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2026ی پەکی خستووە، بە جورێک کە مەشق و دانیشتن و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ھەڵبژاردەی پورتوگال لە میامی بە هۆی مەترسی زریان و تۆفانەوە ھەڵوەشایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی پورتوگال، دەسەڵاتە ناوخۆییەکان فەرمانیان داوە چالاکییەکانی مەشق و ڕاهێنان بەتەواوی لە کەمپی پورتوگال ڕابگیرێت و پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتی پەیوەست بە هەورەبروسکەیەک چالاک بکەن.
شایانی ئاماژەیە کە یاریزانانی تیپەکە تەنها لە هۆڵی وەرزشیدا ئامادەبوون کە ئامێری فریاگوزارییان تێدابوو، هەروەها کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی ڕاهێنەرەکەش بە تەواوی هەڵوەشایەوە و ڕۆژنامەنووسانی ئامادەبوو بەپێی ڕێنماییە سەلامەتییەکان گواسترانەوە بۆ نێو پەناگە یان ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسی ئەگەری ڕەشەبا بپارێزن.
ئەمە یەکەمجار نییە کە تیپەکانی بەشداری مۆندیال بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای ئەمەریکا ڕووبەڕووی مەترسی ببنەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی هۆشدارییەکی توندی زریان و ئەگەری ڕوودانی گەردەلوول بووەوە لە کەمپەکەیان لە کانزاس سیتی و یاریزانەکان گواسترانەوە بۆ پەناگەیەکی سەلامەت.
نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەری ئەم دۆخە لەسەر پرۆسەی ئامادەکاری تیپەکان پەرەی سەندووە و زۆرێک پێیان وایە پێدانی میوانداری مۆندیال بە ئەمریکا هەڵە بووە.
No Comment! Be the first one.