چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی تۆپی پێی سکۆتلەند یەکەم یاری خۆی لە جامی جیهانی 2026دا بردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیران، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی (21:00 بەکاتی ناوخۆ)، دووەم یاریی کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2026 لە یاریگای جیلێت لە ویلایەتی ماساچوسێت لە نێوان سکۆتلەند و هایتی بەڕێوەچوو.
یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی سکۆتلەند کۆتایی هات، بەجۆرێک کە پاش 28 ساڵ گەیشتنی ئەو هەڵبژاردەیە بۆ مۆندیال، لە ماوەی 36 ساڵدا یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
هایتی کە تەنها بەشداری مۆندیالی 1974ی ئەڵمانیای کرد و هەر سێ یارییەکەی لەو پاڵەوانێتییەدا دۆڕاند، دوای 52 ساڵ جارێکی دیکە تووشی شکست بوو و کاتێک جارێکی دیکە هاتەوە نێو مۆندیال نەیتوانی یەکەم خاڵی خۆی لە سەردەمی جامی پاڵەوانێتییەکەدا تۆمار بکات.
No Comment! Be the first one.