چاویارنیوز _ محەمەد سەڵاح دوای کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول، بووە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یاریزانە ئازادەکان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا.
ئەستێرەی تەمەن 34 ساڵی تۆپی پێی میسر کە چەند مانگێک لەمەوبەر ڕۆیشتنی خۆی لە یانەی ئەنفێڵد ڕێدز ڕاگەیاند، هێشتا شوێنی داهاتووی خۆی دیاری نەکردووە و دانوستانەکانیش بۆ دیاریکردنی داهاتووی هێشتا بەردەوامن. لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی لە نێوان سەڵاح و یانەیەکی نوێ نەکراوە، بەڵام میدیاکان باس لەوە دەکەن کە سێ هێزی گەورەی تۆپی پێی تورکیا بە جددی ئارەزووی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەئەزموونە دەکەن. هەریەکە لە بێشکتاش و فەنرباخچە و گالاتاسەرای مەرجەکانی گواستنەوەی کاپتنی هەڵبژاردەی میسریان تاوتوێ کردووە، هەروەها لەڕێگەی نوێنەرانی ئەو یاریزانەوە دانوستانەکان ئەنجام دراون.
هاوکات پێدەچێت بێشکتاش هەنگاوێک لە پێش ڕکابەرەکانی دیکەوە بێت. یانەکە باشترین ئۆفەری دارایی خستۆتە سەر مێزەکە و هەوڵی زیاتر دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی جیهان. هەروەها فەنرباخچە ئۆفەرێکی بەرچاوی پێشکەش بە بریکاری سەڵاح کردووە، بەڵام لەڕووی بەهای داراییەوە کەمترە لە ئۆفەرەکەی بێشکتاش بووە. هەروەها گالاتاسارای بە سێیەم کڕیاری جددی ئەو یاریزانە دادەنرێت و تا ئێستاش چاودێری مەرجەکانی دامەزراندنی دەکات.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە محەمەد سەڵاح یاریزانێکی ئازادە، هیچ یانەیەک پێویست ناکات پارەی ڕەزامەندی بدات بۆ وەرگرتنی؛ پرسێک کە دەتوانێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێبڕکێی نێوان خوازیارەکانی ئەستێرە میسرییەکە گەرمتر بکات. ئێستا ماوەتەوە بزانین ئایا سەڵاح دوای چەندین ساڵ لە ئامادەبوونی سەرکەوتووانە لە تۆپی پێی ئینگلتەرا، بەرەو خولی سوپەری تورکیا دەڕوات یان شوێنێکی جیاواز هەڵدەبژێرێت بۆ درێژەدان بە ژیانی وەرزشی.
No Comment! Be the first one.