چاویارنیوز _ جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بەرنامەیەکی بێ وێنە و چڕ و پڕی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی زۆرترین یاریی لە مۆندیالی 2026دا ببینێت؛ پێشبڕکێکان کە بۆ یەکەمجار لە 3 وڵات و 16 شار و چوار ناوچەی کاتیی جیاوازدا بەڕێوەدەچن.
ئەم بەربڵاوی جوگرافییە وایکردووە بەشداریکردن لە چەندین یاریدا لە یەک ڕۆژدا ببێتە تەحەدایەکی جددی بۆ بەرپرسانی تۆپی پێی جیهان.
لە 10 ڕۆژی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا، ئینفانتینۆ بەشداری بینینی 15 یاریدا کرد لە کۆی 36 یاریی کە بەڕێوەچوو و نزیکەی 22 هەزار کیلۆمەتری لە نێوان 11 شاری مەکسیک و کەنەدا و ئەمریکادا بڕی تا گەیشتە یاریگا جیاوازەکان. مۆندیالی 2026 کە بە بەشداری 48 تیپ بەڕێوەدەچێت، لە کۆتاییدا 104 یاری لەخۆدەگرێت.
ناوبراو پێشتر توانیبووی لە مۆندیالی 2022ی قەتەردا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەر 64 یارییەکە بکات، بەڵام بارودۆخی ئەمساڵ زۆر قورسترە، هەندێکجار گەشتەکان زیاتر لە پێنج کاتژمێر دەخایەنن و مەودای نێوان یاریگاکان زۆر زیاترە.
بەپێی هەواڵێکی گڵۆبۆ سپۆرت، فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆینگ 777-300ER بۆ ئەم گەشتانە دابینکراوە، هەروەها سکۆرتی تایبەتی زەوینیش گەشتەکانی ئاسانتر دەکات.
No Comment! Be the first one.