چاویارنیوز _ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شەوێکی تەواو جیاوازی لە یارییەکەی پورتوگال بەرامبەر نەرویج بەسەر برد و هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی یارییەکی فەرمی نیشتمانی و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2008ەوە، بەس سەیری یارییەکی کرد و لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت.
ژۆژێ ژیسۆس پێش دەستپێکردنی یارییەکە بڕیاریدا ڕۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبێت و گۆنچالۆ ڕامۆسی وەک هێرشبەری ناوەڕاست هەڵبژارد. ڕۆناڵدۆ لە لیستی یاریزانانی یەدەگی هەڵبژاردەی پورتوگالدا بوو، بەڵام بە پێچەوانەی زۆر جار کە لەسەر کورسی یەدەگ بوو و لە نیوەی دووەمدا دەهاتە ناو یاریگا، ئەمجارە تەنانەت وەک یاریزانی یەدەگ نەچووە ناو یاریگا.
دوایین جار کە ڕۆناڵدۆ لە سەرەتاوە تا کۆتایی لەسەر کورسی یەدەگ بوو لە یارییەکی فەرمی نیشتمانیدا و یاری نەکرد، گەڕانەوەی یۆرۆی 2008 بوو؛ کە پورتوگال لە یاری کۆتایی کۆمەڵەدا ڕووبەڕووی سویسرا بووەوە. پورتوگال لەو یارییەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا و ڕۆناڵدۆش لە لیستی یاریزانانی تیپەکاندا بوو بەڵام هەلی یاریکردنی بۆ نەڕەخسا.
ڕۆناڵدۆ لە ساڵانی دواتردا زۆرجار دەخرایە سەر کورسی یەدەگ، بەڵام بەزۆری لە کاتی یارییەکەدا دەهاتە ناو یاریگا. بۆ نموونە دوایین کورسی یەدەگی پێش یارییەکەی نەرویج بەرامبەر سکۆتلەندا بوو لە مانگی ئەیلولی 2024، کاتێک لە نیوەی دووەمدا هاتە نێو یاریگا و لە خولەکی 88 گۆڵی بردنەوەی پورتوگالی تۆمارکرد.
ژێسوس بڕیارەکەی بۆ دانانی ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ ڕوونکردەوە و گوتی ئەو یاریزانە لە یاریی پێشووی پورتوگال بەرامبەر وێڵز نزیکەی 70 خولەک یاریی کردوە و نایەوێت ڕۆناڵدۆ دوو یاری لەسەریەک دەستپێبکات. ڕاهێنەری پورتوگال جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی بەکارهێنانی ڕۆناڵدۆ بووە لە هەر چوار یارییەکەدا، تەنانەت ئەگەر دەرکەوتنەکانی لە هەندێک یارییدا کورتیش بێت.
ڕۆناڵدۆ بە تەواوی 90 خولەکی یارییەکەی بەرامبەر نەرویج لە سەرکورسی یەدەگەوە بینی، ئەمەش یەکەمجار بوو لە ماوەی 18 ساڵدا بەشداری یارییەکی فەرمی نێودەوڵەتیدا ناکات.
No Comment! Be the first one.