چاویارنیوز _ تاپۆلۆ ماسکۆ بە گۆڵە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر کۆریای باشوور ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێی ئەفریقای باشووردا تۆمارکرد و بە بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی یاریگا، ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە سەرکەوتنی مێژوویی تیپەکەی بۆ قۆناغی کۆتایی مۆندیالی 2026.
هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانی لە یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی2026دا بە ئەنجامی 1-0 لە کۆریای باشوور بباتەوە و بۆ یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا، گەیشتە قۆناغی کۆتایی.
ئەستێرەی بێ ڕکابەری یارییەکە تاپۆلۆ ماسکۆ بوو؛ یاریزانێک کە بە گۆڵە گرنگەکەی و ئاستێکی نایابی بە درێژایی یارییەکە نازناوی باشترین یاریزانی یاریگای لە فیفا بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.