چاویارنیوز _ “ژۆزێ مۆرینیۆ” ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد دوای بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد، بەتایبەتیش ستایشی ئاستی کیلیان ئمباپێی کرد.
یانەی ڕیال مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ڕیال سۆسیدادی بردەوە. ئمباپێ ئەستێرەی تیپەکەی مۆرینیۆ بوو لەم یارییەدا و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ.
دوای یارییەکە مۆرینیۆ سەبارەت بە مەرجەکانی یارییەکە وتی: یاریزانانی نایابم هەیە کە وا دەکات چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم؛ نەک تەنها وەک ڕاهێنەرەکەیان، بەڵکو وەک هاندەرێکی تۆپی پێش.
ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەروەها لەبارەی دەستپێکردنە سەختەکەی تیپەکەیەوە ڕایگەیاند: خۆزگە لە دەوروبەری خولەکی 25 پشوویەکمان هەبوایە، ڕیال سۆسیداد زۆر سەرسامی کردین، ئەوان تیپێکی زۆر باشن و لەسەرەتاوە زۆر قورس بوو بۆ ئێمە فشار بخەینە سەریان، لە نیوەی دووەمدا زۆر باشتر بووین.
پاشان مۆرینیۆ سەبارەت بە درەوشاوەیی ئمباپێ وتی: حەزم لە باسکردنی تاکەیاریزان نییە، قسەم لەسەر تیپەکەیە، بەڵام ئەوەی کیلیان کردی باوەڕپێنەکراو بوو، کوالیتییەکی زۆر بەرزی هەیە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی ئاستی تەواوی پێکهاتەی تیپەکەی کرد و وتی: ئێمە هەم وەک تیپ و هەمیش وەکوو تاکەکەس زۆر باش دەرکەوتین، بەرگریکارانی ناوەڕاست باڵادەست بوون، یاریزانانی ناوەڕاست وەک ئامێر کاریان دەکرد و بێگومان هێرشبەرەکان سەرسوڕهێنەر بوون.
مۆرینیۆ کە لە هاویندا ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی گرتە ئەستۆ، ئێستا سەرەتایەکی بەهێزی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکردووە و سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد ئەوەشی دەرخست کە تیپەکەی جگە لەوەی ئەستێرەی هێرشبەری هەیە، وردە وردە ئەو پێکهاتەیە دەدۆزێتەوە کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە دەیەوێت.
No Comment! Be the first one.