چاویارنیوز _ محەمەد سەلاح هێشتا تیپی داهاتووی هەڵنەبژاردووە، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی هات و وەک یاریزانێکی ئازاد ئەو یانەیە بەجێی هێشت.
لەکاتێکدا ئاستی درەوشاوەی سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر لە مۆندیالدا سەرنجی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە، ئێستا یانێکی تۆپی پێی ئەمریکی بەشێوەیەکی جددی هەنگاوی ناوە بۆ ڕاکێشانی ئەم ئەستێرە بەئەزموونە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەتلەتیک، “سپۆرتینگ کانساس سیتی” تاوتوێی مەرجەکانی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دەکات، هەروەها ناوی ئەو یاریزانە باڵە میسرییە لە پێشەنگی لیستی گواستنەوەی هاوینەی یانەکەیدایە. بەڕێوەبەرانی یانە ئەمریکییەکە پلانیان هەیە بە گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرە گرنگەکانی تۆپی پێی جیهان کە بهێننە خولی تۆپی پێی ئەمریکییەوە.
بەڵام تەواوکردنی ئەم گواستنەوەیە ئاسان نابێت. یانەکانی سعودیە هێشتا زۆر ئارەزووی ڕاکێشانی محەمەد سەڵاح دەکەن و ئۆفەری بەرچاویان بۆ ئامادە کردووە؛ پرسێک کە کێبڕکێ بۆ تیپە ئەمریکییەکان قورستر دەکات. لە لایەکی تریشەوە ئایندەی تۆپی پێی سەڵاح هێشتا بەستراوەتەوە بە مانەوەی لە ئەوروپادا. سەرچاوە نزیکەکانی یاریزانەکە دەڵێن ئەولەویەتی سەرەکییەکەی ناوبراو بەردەوامبوونە لە یاریکردن لە ئەوروپا، بەڵام گواستنەوەی بۆ خولی ئینگلیزیش لەسەر مێزە و ئەستێرە میسرییەکە بەنیازە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات هەموو ئۆفەرەکان لەبەرچاو بگرێت.
محەمەد سەڵاحی تەمەن 34 ساڵ، لە کۆتا وەرزی خولی نایابی ئینگلیزی، لە 27 یاری پرێمەرلیگدا 7 گۆڵی تۆمارکرد و حەوت ئەسیستیشی کرد. ئێستا دوای یارییەکی سەرکەوتوو لە لیڤەرپوول، لە لێواری یەکێک لە گرنگترین بڕیارەکانی ژیانی وەرزشیدایە؛ بڕیارێک کە دەتوانێت شوێنی داهاتووی فیرعەونی تۆپی پێی میسر دیاری بکات.
No Comment! Be the first one.