چاویارنیوز _ بە دوورکەوتنەوەی هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی ٢٠٢٦، نەریتێکی مێژوویی مۆندیال وەکوو خۆی مایەوە؛ نەریتێک کە لە دوای یەکەم خولی ئەم پێشبڕکێیەوە لە ساڵی ١٩٣٠ەوە تا ئێستا هەرگیز نەشکاوە.
هەڵبژاردەی مەغریب کە بە ئاستێکی نایاب گەیشتبووە ڕیزبەندی هەشت هەڵبژاردەی سەرووی جیهان، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە فەرەنسا دۆڕا و لە ڕکابەرییەکان دوورخرایەوە. بەم ئەنجامە دوایین نوێنەری ئەفریقا لە مۆندیال دوورخرایەوە و هیوای کیشوەری ئەفریقاش بۆ تۆمارکردنی مێژوویەکی گەورە لەدەستچوو.
لەگەڵ دوورکەوتنەوەی مەغریب، ئێستا بە فەرمی دیاری کراوە کە پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە نێو تیپەکانی ئەوروپا یان ئەمریکای باشوورەوە دەبێت، وەک هەموو ٢٢ خولەکەی پێشوو. لە سەرەتای ئەم کێبڕکێیەوە تا ئێستا هیچ وڵاتێک لە کیشوەرەکانی ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکای باکوور و ئۆقیانووس نەیتوانیوە ببێتە پاڵەوانی مۆندیال.
بەدرێژایی مێژووی مۆندیال، تیپگەلێک وەک مەغریب، کۆریای باشوور، تورکیا، ئەمریکا و چەند تیمێکی دیکە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بەڵام هیچیان نەیانتوانیوە بگەنە یاری کۆتایی و نەک توانیویانە پاڵەوانێتییەکەش بەدەستبهێنن. باشترین ئاستی تیپێکی ئەفریقی هێشتا هەڵبژاردەی مەغریبە کە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ و جێگەی خۆی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026دا مسۆگەر کرد.
ئێستا لەگەڵ بەردەوامی کێبڕکێکان، تەنها تیپەکانی ئەوروپی و ئەمریکای باشوور بەختی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیەکەیان هەیە، ماوەتەوە بزانرێت ئەمجارە کام کیشوەر نوێنەرایەتی جامی زێڕین دەکات. بەم شێوەیە یەکێک لە تۆمارە هەرە بەردەوامەکانی مێژووی تۆپی پێی جیهان بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە دەپارێزرێت.
No Comment! Be the first one.