چاویارنیوز _ پۆڵەندا لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی بالەی 2026، لە ئەمریکای بردەوە و پلەی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی بالەی پیاوانی پیاوانی 2026 لە هۆڵی وەرزش و هونەری بەیلون لە شاری نینگبۆی چین، هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئەمریکا و پۆڵەندا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و پۆڵەندا بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تیپی نیکۆلا گربیچ لە خولی هەشتەمی پێشبڕکێکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
پۆڵەندا کە پێشتر لە ساڵەکانی 2023 و 2025، لە خولی نەتەوەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، بەرگری لە نازناوەکەی کرد و بۆ جاری سێیەمیش توانی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت و بووە سەرکەوتووترین هەڵبژاردە لە مێژووی خولی نەتەوەکانی بالەی پیاواندا.
ئەمەریکا کە پێشتر لە وەرزی 2019 و 2022 و 2023 پلەی دووەمی خولی نەتەوەکانی بالەی بەدەستهێنابوو و لە هەشتەمین یارییدا لە پاڵەوانێتییەکەدا نەیتوانی نازناوێکی باشتر لە پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.
No Comment! Be the first one.