چاویارنیوز _ هەڵسوکەوتی بەشێک لە ئەستێرەکانی ئەرجەنتین دوای کۆتایی هاتنی یاری مۆندیال کاردانەوەی توند و ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە.
“پیێرس مۆرگان”، پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی، لە بەرنامەی “بەیانی باش بەریتانیا”دا کاردانەوەی بەرامبەر شکستی هەڵبژاردی ئەرجەنتین لە یاری کۆتاییدا نیشاندا و بە توندی ڕەخنەی لە ئاستی هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی ٢٠٢٦ گرت و یاریزانەکانی بە ڕەفتاری نائەخلاقی تۆمەتبار کرد.
مۆرگان وتی: ئەم مۆندیالە یەکێک بوو لە باشترین مۆندیالەکانی مێژوو و بەڕاستی دڵخۆشم کە ئەرجەنتینییە فێڵباز و پیسەکان کە بە درێژایی ئەم پاڵەوانێتییە و بە تایبەتی شەوی ڕابردوو مایەی شەرمەزاری بوون، دۆڕاون، ئەوان خراپترین تیپێکن کە دۆڕاون.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە ڕووداوی نمایشکردنی لافیتەیەکی پەیوەندیدار بە دوورگەکانی مالوڤیناس (فالکلەند) کرد کە ئەرجەنتینییەکان باسیان لەوە کرد: “هەمان چیرۆک سەبارەت بە ئاڵای مالوڤیناس؟ زۆر خۆش بوو کە بینیم لە کۆتاییدا دۆڕان”.
مۆرگان هەروەها بە توندی ئیدانەی هەڵسوکەوتی یاریزانە ئەرجەنتینیەکانی دوای یارییەکە کرد و وتی: هەڵسوکەوتی ئەرجەنتینیەکان لە کۆتایی یارییەکەدا بە تایبەتی “پاردێس” بەڕاستی قێزەون بوو، ئەوان کەسانی توندوتیژن و بێزارکەرن و مایەی شەرمەزارین بۆ تۆپی پێ، هەرگیز ئەوەندە دڵخۆش نەبووم بە شکستی ئەرجەنتین.
شایەنی باسە بەشێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لێدوانەکانی پیێرس مۆرگانیان بە پەیوەندییە گەرمەکەی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گرێداوە. ڕۆژنامەنووسە ئینگلیزییەکە چەندین جار چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ کردووە و بە یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی دادەنرێت.
No Comment! Be the first one.