چاویارنیوز _ بەپێی ڕاپۆرتێکی نیکۆلۆ ئێسکیرا، پەیامنێری بەناوبانگی بازاڕی گواستنەوەکانی تۆپی پێ، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ “ئینزۆ فێرناندێز” یاریزانی ئەرجەنتینی چێڵسی بە گرێبەستێکی درێژخایەن تا ساڵی 2032، گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی.
یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ ئەنزۆ فێرناندێز گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر وردەکاری گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 6 ساڵ تا ساڵی 2032، ئینزۆ فێرناندێز خۆیشی دەیەوێت چێڵسی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.
ئێستا یانەی ڕیال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی یانەی چێڵسی بکات بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە گواستنەوەکە. بەگوێرەی زانیارییەکان، یانەی چێڵسی داوای بڕی پارەی نێوان 120 بۆ 140 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ فرۆشتنی ئینزۆ فێرناندێز.
سەرەڕای ڕێککەوتنی کەسی لەگەڵ یاریزانەکە، ئاستەنگی دارایی گەورە لە ڕێگەی ئەم گواستنەوەیەدا هەیە. چێڵسی دەیەوێت بە پارەیەکی زۆر ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە بفرۆشێت و ئامادە نییە بە کەمتر لە بەهای ڕاستەقینەی بیفرۆشێت. ماوەتەوە دەرکەوێت ئایا ئۆفەری کۆتایی یانەی ڕیال مەدرید دەبێتە هۆی ئەوەی چێڵسی ڕازی بکات یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بفرۆشێت.
No Comment! Be the first one.