چاویارنیوز _ “ڕامین ڕەزاییان” هێرشبەری ئێرانی لە یاری بەرامبەر بە میسر، وەک کاریگەرترین یاریزانی مێژووی ئێران لە مۆندیالدا دەستنیشان کرا.
هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە وەک ڕامین ڕەزاییان لە مۆندیالی 2026دا سوودی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەبێت. ڕەزاییان توانی گۆڵی یەکەمی ئێران لە یاریی بەرامبەر نیوزلەندا تۆمار بکات و بە پاسێکی سەرنجڕاکێش بۆ محەمەد موحێبی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
ڕەنگە ڕامین ڕەزاییان ئاستێکی زۆر تایبەتی نەبووبێت بەرامبەر بەلجیکا، بەڵام لە یارییەکەی بەرامبەر میسردا گوڵی تۆمارکرد و توانی لە گۆشەیەکی تەواو داخراوەوە گۆڵی بەرامبەر قەرەبوو بکاتەوە.
باشترە بڵێین بە تۆمارکردنی گوڵەکەی ڕەزاییان ئێران لە مۆندیالدا مایەوە و ئێستاش دەرفەتی ئەوەی هەیە وەک یەکێک لە تیپە سێهەمییەکان بۆ قۆناغی کۆتایی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
ڕامین ڕەزاییان بە ئاستە درەوشاوەکەی لە هەڵبژاردەی “پۆڵا”دا توانی خۆی بەسەر ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا بسەپێنێت و ببێتە بژاردەی سەرەکی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، و ئێستا بە کاریگەرترین یاریزانی ئێرانی دادەنرێت لە مێژووی مۆندیالدا، بە تۆمارکردنی 3 گۆڵ و 1 ئەسیست، لەوانەیە هیچ یاریزانێک نەتوانێت بەم زووانە ژمارەی پێوانەییە سەرنجڕاکێشەکەی ئەو یاریزانە تێپەڕێنێت.
شایانی ئاماژەیە کە ڕامین ڕەزاییان وەک باشترین یاریزانی یاری نێوان ئێران و میسر هەڵبژێردرا.
No Comment! Be the first one.