چاویارنیوز _ سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد بەبۆنەی گەیشتن بە یاری کۆتایی مۆندیال.
ئیمانوێل ماکرۆن، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026 بە ئەنجامی 2-0 بە ئیسپانیا دۆڕا، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی هەردوو تیپەکەی کردووە.
ماکرۆن لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە ئیسپانیا دەکەم بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی مۆندیال و سوپاسی هەڵبژاردەی فەرەنساش دەکەم بۆ پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەم پاڵەوانێتییەدا، ئەم شکستە بە ئازارە، بەڵام ئێمە تیپێکی گەنج و بەتوانامان هەیە و داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی ئەم نەوەیە دەکات.
بەم سەرکەوتنە ئیسپانیا بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیال و ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی دووەم، دوای ئەوەی مۆندیالی 2010ی بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.