چاویارنیوز _ لامین یەمال باسی لە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بە بۆچوونی ئەو تۆپی ئاڵتونی پێویستە بچێتە دەست باشترین یاریزانی ساڵ و یاریزانێک کە هاندەران کاتێ سەیری دەکەن چێژی لێ وەربگرن.
یامال لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەڵێت: “بالۆن دۆر خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵانە؛ یاریزانێک کە جیاوازە، کە چێژ لە سەیرکردنی وەردەگرێت، کە سیحرێکی هەیە کە زەردەخەنەت پێدەکات و بەس بۆ ئەو بتهەوێ سەیری یارییەکە بکەیت.
ئەستێرەی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی و ڕۆناڵدینۆی وەک نموونه هێنایەوه بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەستەکەی و ڕاشیگەیاند: کاتێک بیر له تۆپی ئاڵتونی دەکەم، بیر له مێسی و ڕۆناڵدینۆ و یاریزانه جیاوازەکان دەکەمەوه کەوا دەکەن خەون ببینیت.
یامال هەروەها سەبارەت بە پاڵێوراوانی ئەمساڵ و جیاوازی بیروڕا لەسەر براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر وتی: هەموویان یاریزانی گەورەن و هەموویان هۆکاری تایبەت بە خۆیان هەیە، ئەگەر کەسێک بڵێت مێسی شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە یان ڕۆدری شایەنی ئەوەیە، ئەوە بەتەواوی جێی ڕێزە و ناتوانیت بڵێیت شتێکی گەمژانە دەڵێن.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە بە بۆچوونی خۆی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ یان ژمارەی گۆڵەکان نابێت تەنها پێوەر بێت بۆ دیاریکردنی براوەی تۆپی ئاڵتونی، بەڵام باشترین یاریزانی جیهان دەبێت پێوەرێکی سەرەکی بێت. یامال هەروەها ڕایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئاست و ڕێزلێنانەکانی، پێی وایە شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە.
یامال کە ساڵی ڕابردووش لە کاندیدە سەرەکییەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو، دواجار زۆر بە ڕوونی باسی ئامانجی تایبەتی خۆی کردووە و دەڵێت: وێرای ئەم تۆپی ئاڵتونییە دەمەوێت پێنج تۆپی ئاڵتونی دیکەش بەدەست بهێنم.
No Comment! Be the first one.