چاویارنیوز _ کیلیان ئمباپێ، سوپەرستارەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، جارێکی دیکە بە وەڵامێکی گاڵتەجاڕانە و ڕاشکاوانە نیشانیدا کە خێراییەکی نائاسایی هەیە نەک تەنها لە یاریگادا، بەڵکو لە چاوپێکەوتنەکانیشدا.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە تەمەنی درێژی وەرزشی دوو ئەفسانە وەک لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، بە گاڵتەجاڕیەوە ڕایگەیاندووە، لە تەمەنی 40 ساڵیدا خۆی لە یاریگای تۆپی پێدا نابینێت.
ئمباپێ کە لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بە یەکێک لە ئەستێرەکانی نەوەی نوێی تۆپی پێی جیهانی دادەنرێت، سەبارەت بە ژمارەی پێوانەیی دەرکەوتنی ئەو دوو سوپەرستارە ئەرجەنتینی و پورتوگالییە لە ٦ مۆندیالدا وتی: من کاتێک تەمەنم بگاتە 40 ساڵ یاری تۆپی پێ ناکەم، ئێوەی هاندەر خۆتان تا ئەو کاتە منتان دوورخستۆتەوە.
ئەم وەڵامە کە لەگەڵ پێکەنیندا بوو، بە ڕوونی تێگەیشتنی قووڵی لە فشارەکانی جیهانی تۆپی پێی مۆدێرن نیشان دەدات.
ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەزانێت دوودەیە مانەوە له ئاستی باڵادا، وەک چۆن مێسی و ڕۆناڵدۆ کردوویانه، پێویستی به توانای جەستەیی نائاسایی و بێگومان پاڵپشتی و هاوڕێیەتی هاندەڕان و میدیاکانی هەیه.
سەرەڕای ئەم وەڵامە گاڵتەجاڕانە، ئمباپێ خۆی سەردەمێکی سەرنجڕاکێش بنیات دەنێت. لە تەمەنی 26 ساڵیدا بەشداری لە چوار جامی جیهانیدا کردووە – 2018، 2022، 2026 – و بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ یەکێکە لە گۆڵکارانی پاڵەوانێتییەکە.
ناوبراو هەروەها خاوەنی ژمارەی پێوانەیی بردنەوەی مۆندیالی 2018 و بەدەستهێنانی پلەی دووەمی ساڵی 2022 بووە، لێدوانەکەی ئمباپێ زیاترە لە گاڵتەجاڕی، سەیرکردنێکی واقیعییە بۆ سروشتی تۆپی پێی مۆدێرن، کە تەنانەت باشترینەکانیش لەژێر فشاری بەردەوامدان.
No Comment! Be the first one.