چاویارنیوز _ هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و ئەرجەنتین لە قۆناغی سێیەمی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026دا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەکە لە یاریگای داڵاس بەڕێوەچوو.
ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو تیپی ئوردن و ئەرجەنتین بە بردنەوەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی 3-1 کۆتایی هات، قوتابیانی سکالۆنی بە 3 گۆڵی “جیۆڤانی لۆسێلسۆ” و “لاوتارۆ مارتینێز” و “لیۆنێل مێسی” لە ڕکابەرەکەیان بردەوە؛ شتێکی سەرنجڕاکێش لە هەر ٣ گۆڵەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەوە بوو کە هەر 3 گۆڵەکە لەسەر لێدانی دەستپێکردنەوە تۆمارکرا.
لە کاتی یارییەکەی ئوردن و ئەرجەنتین سەرەتا لۆسێلسۆ تۆپی یەکەمی خستە ناو دەروازەی ئەبولیلی بە لێدانێک لە خولەکی 19دا، دواتر لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی دووەمی لە لێدانی سزا لە خولەکی 31دا تۆمارکرد پاشان لە خولەکی 80 لێدانی سزای لیۆنێل مێسی گوڵی سێهەمی تۆمار کرد.
لە کاتێکدا هەر سێ گۆڵکاری ئەرجەنتین کاندیدی خەڵاتی باشترین یاریزان بوون، تەنانەت لاوتارۆ مارتینێزیش زۆرترین نمرەی لە سایتە بەناوبانگەکانەوە وەرگرت، بەڵام خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا بۆ “جیۆڤانی لۆسێلسۆ” بوو.
لۆسێلسۆ لە ماوەی ئەو 60 خولەکەی کە لەنێو یاریگا بوو، 2 هەلی دروستکرد و لێدانێکی لەسەر دەروازەی ئوردن هەبوو کە گۆڕا بۆ گۆڵ؛ ئاماری یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە دەریدەخات کە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینیوە لە سەرکەفتنی هەڵبژاردەکەی سکالۆنی بۆ قۆناغی داهاتوو لە مۆندیالی 2026دا.
No Comment! Be the first one.