چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە بردنەوەیان بەسەر فەرەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦، بووە یەکەم هەڵبژاردەی ئەوروپا کە لە هەشت یاری لەسەریەک لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بە درێژەدان بە ڕەوتە درەوشاوەکەی، ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لە تۆپی پێی ئەوروپا تۆمارکرد.
بە بردنەوەی 2-0 لە فەڕەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026، لارۆخا ئاهەنگی هەشتەمین سەرکەوتنی لەسەریەکی لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییە گەورەکان (مۆندیال و پاڵەوانێتی ئەوروپا) گێڕا و بووە یەکەم هەڵبژاردەی ئەوروپی کە ئامارێکی لەو شێوەیە بەدەستبهێنێت.
هەشت سەرکەوتنی لەسەریەک ئیسپانیا بریتین لە:
– ئیسپانیا 4-1 جۆرجیا (یۆرۆ 2024)
– ئیسپانیا 2-1 ئەڵمانیا (یۆرۆ 2024)
– ئیسپانیا 2-1 فەرەنسا (یۆرۆ 2024)
– ئیسپانیا 2-1 ئینگلتەرا (کۆتایی یۆرۆ 2024)
– ئیسپانیا 3-0 نەمسا (مۆندیالی 2026)
– ئیسپانیا 1-0 پورتوگال (مۆندیالی 2026)
– ئیسپانیا 2-1 بەلجیکا (مۆندیالی 2026)
– ئیسپانیا 2-0 فەرەنسا (مۆندیالی 2026)
بەم تۆمارە ئیسپانیا دوو ڕیکۆردی مێژوویی تێپەڕاند؛ یەکەمیان ئیتاڵیا بوو کە لە نێوان ساڵانی 1934 بۆ 1938 حەوت سەرکەوتنی لەسەریەکی لە قۆناغی کۆتاییدا تۆمارکردبوو، هەروەها خودی ئیسپانیاش هەر لەم قۆناغەدا حەوت سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەستهێنابوو لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2012. بەم تۆمارە مێژووییە، قوتابیانی لویس دیلافونتێ ئێستا زیاتر پێگەی خۆیان وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین نەوەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا مسۆگەر کردووە.
No Comment! Be the first one.