چاویارنیوز _ “ئێلڤی ڕۆم” گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کوراسائو بە ئاستێکی مێژوویی لە یارییەکەی بەرامبەر بە ئیکوادۆر خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا؛ یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و یەکەم پشکی لە مێژووی مۆندیالدا بۆ هەڵبژاردەی کوراسائو تۆمار کرد.
“ڕۆم” لەم یارییەدا ئاستێکی زیاتری لە ستانداردە ئاساییەکانی گۆڵپارێزی نیشانداوە؛ کە بە تۆمارکردنی 15 سەیڤ(گردنەوەی تۆپ) و کونتڕۆڵکردنی 10 لێدان لە ناو ناوچەی سزا، بە کردەوە دەروازەی تیپەکەی بە داخراویی هێشتەوە لە بەرامبەر فشارە قورسەکانی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر. هەروەها یەکێک لە درەوشاوەترین ئاستە ئامارییەکانی لە ماوەی ئەم پێشبڕکێیەدا بە پێوەری XG 2.48 تۆمارکردووە.
ئەم ئاستە مێژووییە ڕێگەی بە کوراسائو دا کە وڵاتێکە کە نزیکەی 156 هەزار کەسی دانیشتووانی هەیە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەشداری مۆندیال دەکات، لە یارییەکی سەخت بەرامبەر بە ئیکوادۆر بە یەک خاڵ دەرباز بێت؛ ئەنجامێک کە بەبێ چالاکی ناوازەی “ڕۆم” بە کردەوە مەحاڵ بوو.
لە لایەکی دیکەوە ئیکوادۆر سەرەڕای دروستکردنی چەندین هەل و فشاری بەردەوام، لە بەرابەر کاردانەوە درەوشاوەکانی گۆڵپارێزی ڕکابەر، نەیتوانی بگاتە ئامانج و لە کۆتاییدا بە یەکسانبوونێکی نائومێدکەر ڕازی بوو؛ ئەنجامێک کە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوکێشەکانی گروپەکە هەبێت.
No Comment! Be the first one.