چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەمووز لە قۆناغی یەک شانزدەیەمی مۆندیالی 2026دا لە یاریگای “بی ئارئا”ی سانفرانسیسکۆ بەرامبەر بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا ڕیزیان کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکەی بە ئەنجامی 1-0 بە سوودی ئەمریکا کۆتایی هات.
لە خولەکی 45ی یارییەکەدا فۆلارین بالۆگون دەروازەی بۆسنیا کردەوە. هەروەها لە خولەکی 31دا گۆڵیشی تۆمارکردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە لە دۆخی ئۆفسایددا بوو، ئەم گۆڵە ڕێگەی پێنەدرا.
“ڕافایل کلاوس”ی بەڕازیلی، ناوبژیوانی ئەم یارییە بوو و لە نیوەی یەکەمدا بە کارتی زەرد و سوور سزای هیچ یاریزانێکی لە هیچ تیپێک نەدا.
No Comment! Be the first one.