چاویارنیوز – لە وەرزی ٢٠٢٥/٢٦ی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا، چەند ئەستێرەیەک توانیویانە گۆڵ و ئەسیستەکانی دوو ژمارەیی تۆمار بکەن؛ واتە 10+ گۆڵیان تۆمارکردووە و 10+ ئەسیستیان پێشکەش کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕۆڵی سەرەکی ئەم یاریزانانە لە هێرشەکانی تیپەکانیاندا.
لێرەدا ناوی چەند ئەستێرەیەکی درەوشاوە لەم لیستەدا دەبینرێت:
1) مایکل ئولیس کە زیاتر لە 13 گۆڵ و 20+ ئەسیستی هەیە لە پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزەدا، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی هێرشبەری بایرن میونشن و بە یەکێک لە باشترین یاریزانە باڵەکانی ئەوروپا دادەنرێت.
2) لویس دیاز ئامارێکی نائاسایی لە بایرن تۆمارکردووە بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ و 11 ئەسیست و یاریزانێکی باڵی کاریگەرە، هەم گۆڵکار و هەم خوڵقێنەری یارییەکە.
3) لامین یەمال ئەستێرەی بارسێلۆنا، کە پێویستییەکانی تیپەکەی لە تۆمارکردنی گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا دابین کردووە و یەکێکە لەو یاریزانە کەمانەی ئاماری دوو ژمارەی هەیە لە هەردوو پێوەندی سەرەکیدا.
4) فیرمین لۆپێز، بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ و 11 ئەسیست، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هێرشبەری بارسا و یەکێکە لەو یاریزانە لاوانەی کە هاوسەنگی گۆڵ و هەلەکانی هەیە.
5) مارکوس ڕاشفۆرد هێرشبەری ئینگلیزی، کە لە وەرزی یەکەمدا لە یانەی بەرشەلۆنە ئاماری دوو ژمارەیی تەواو کرد بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ و 10 ئەسیست، هەروەها دەریخست کە هەم دەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و هەم هەل بۆ ئەوانی تر دروست بکات.
ئەم یاریزانانە تەنها گۆڵکاری کاریگەر نین، بەڵکو بە چەندین ئەسیست یارمەتی تیپەکەیان داوە هەل و سوودی تاکتیکی دروست بکن؛ واتە هەم گۆڵکارن و هەم هەڕەشەی جددی لە پێکهاتەکەدا دروست دەکەن.
No Comment! Be the first one.