چاویارنیوز _ بایرن میونشن هەوڵدەدات دانوستانەکان خێراتر بکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی درێژخایەنی هاری کەین، کاپتن و هێرشبەری بێ مشتومڕی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
تەنها 12 مانگی ماوە بۆ کۆتایی گرێبەستەکەی ئێستای ئەستێرە تەمەن 32 ساڵانەکە، لە یانەی ئەلیانز ئارێنا و ئەمەش شەپۆلی گرنگیدانی یانە گەورەکانی ئەوروپای لێکەوتووەتەوە. بەڵام کارگێڕانی باڤاریا بە تەواوی ئارامن و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تەنها بە پرسێکی کاتی دەزانن نەک ئەگەرێکی ناڕوون.
لەدوای گواستنەوەی ئەو ئەستێرە لە باکووری لەندەنەوە بۆ میونشن لە ساڵی 2023، کەین ئامارەکانی لە دەرەوەی خەیاڵ تۆمار کردووە و توانیویەتی لە 147 یاریدا لەگەڵ بایرن میونشن 146 گۆڵ تۆمار بکات. وەرزی ڕابردوو بە تۆمارکردنی 61 گۆڵ ژمارەی پێوانەیی تایبەتی خۆی شکاند و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگای بەدەستهێنا.
سەرەڕای گەشبینی بایرن بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێ، بەڵام ناوەندەکان مەرجەکانی ئەگەری گواستنەوەی کەین هەڵدەسەنگێنن.
تۆتنهام: بەهۆی بڕگەکانی گرێبەستی فرۆشتنی کەین، دەستەی کارگێڕی تۆتنهام ئاگاداری هەموو وردەکارییەکانن و سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە پێیان وایە ئەگەر مەرجەکان گونجاو بن، هاوینی داهاتوو گەڕانەوەی ڕاستەقینە پێشکەش بە سوپەرستارەکە دەکەن.
مانچستەر یونایتد: سێر جیم ڕاتکلیف، خاوەنی هاوبەشی شەیتانە سوورەکان ماوەیەکی زۆرە سەرسامی “کەین”ە و یونایتد ئامادەیە پارەی گواستنەوەیەکی گەورە دابین بکات.
بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید: هەردوو یانە ئیسپانییەکە چاودێری دۆخی گرێبەستی کەین دەکەن و ئەگەر بایرن ڕێکنەکەوێ لەسەر گرێبەستەکە، ئەگەری هەیە هەنگاو بنێن.
سعودیە و ئەمریکا: سعودییەکانیش ئارەزووی گواستنەوەی کەین دەکەن بەڵام خودی کەین لەم قۆناغەدا خوازیاری ئەو گواستنەوەیە نییە، بۆ گواستنەوەش بۆ ئەمریکا وەک بژاردەیەکی درێژخایەن بۆ ساڵانی کۆتایی بیری لێ دەکاتەوە.
هاری کەین فۆڕمی وێرانکەری خۆی لە بایرن میونشن گواستەوە بۆ مۆندیالی 2026 لە ئەمریکای باکوور. تا ئێستا لە پاڵەوانێتییەکەدا 6 گۆڵی بۆ سێ شێرەکان تۆمارکردووە، بەمەش ژمارەی نێودەوڵەتییەکەی بۆ 85 گۆڵ بەرزبووەتەوە، هەروەها کەین تەنها 6 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ژمارەی پێوانەیی پیتەر شیڵتۆن بشکێنێت کە زۆرترین یاری لە مێژووی ئینگلتەرادا تۆمارکردووە و ئەگەر ئینگلتەرا پاڵەوانێتییەکە بباتەوە، ئەوا جێگەی خۆی وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی سێ شێرەکان بەهێزتر دەبێت.
No Comment! Be the first one.