چاویارنیوز _ دوای ئەوەی ئیسپانیا مۆندیالی ٢٠٢٦ی بردەوە، تۆنی کرۆس بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی کورت بەڵام مشتومڕاوی لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید نووسیویەتی؛ “تۆپی پێ سەرکەوت”.
ڕستەیەک کە زۆر کەس وەک ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ شکستی ئەرجەنتین و شێوازی یاریکردنی تیپەکە لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیا لێکیان دایەوە. “کرۆس” چەندین جار ئاماژەی بە ئیسپانیای وەک بەختی سەرەکی بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە پێش یاریی کۆتایی کردبوو. ئەو پێی وابوو ئەگەر لارۆخا بتوانێت گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، ئەرجەنتین ئەرکێکی زۆرقورسی دەبێت بەهۆی ڕاگرتن و کۆنترۆڵکردنی یارییەکەوە.
لە کۆتاییدا ئیسپانیا بە ئاستێکی بەرز و گۆڵێکی فێرناندۆ تۆرێس لە کاتی زیادکراودا پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا و پێشبینییەکەی یاریزانە ئەڵمانییەکە تا ڕادەیەکی زۆر ڕاست بوو.
ئەم لێدوانەی کرۆس بە خێرایی لە سۆشیاڵ میدیا ڕەنگی دایەوە. هەندێک پێیانوابوو ئاماژەی بە سەرکەوتنی ئیسپانیا و تۆپی پێی هێرشبەرانە دەکات بەسەر شێوازی بەرگری و جەستەیی ئەرجەنتیندا. لە بەرامبەردا هاندەرانی ئەرجەنتین ئەو کۆمێنتەیان بە بێڕێزیکردن بە لیۆنێل سکالۆنی و تیپەکەی لیۆنێل مێسی زانی و بە تووڕەییەوە کاردانەوەیان هەبوو.
No Comment! Be the first one.