چاویارنیوز _ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە ئاستی تیپەکەی بەرامبەر مەکسیک.
تۆماس توخێل دوای بردنەوەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی 3-2 لە مەکسیک و سەرکەفتنی تیپەکەی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026 وتی: “زۆر شانازی دەکەم، پێویستمان بە هەموو شتێک بوو، یارییەکە بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو قورس بوو، لەو ساتانەی کە پێمان وابوو یارییەکەمان لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، گەڕاینەوە پێشەوە. ئەوە عەقڵیەتی ڕاستەقینەیە”.
سەبارەت بە کاردانەوەی تیپەکەی لە پاش ئەوەی بۆ 10 یاریزان کەمکرایەوە، وتی: ئەم تیپە بەڕاستی جددییە و ئیرادەی زۆر بەرزە، کاتێک شتەکان سەخت دەبن، هەرگیز وازناهێنن و هەرگیز باوەڕیان لەدەست نادەن، ئەوە هەنگاوێک بوو بۆ پێشەوە.
پاشان توخێل ئاماژەی بە مەرجە تایبەتەکانی یارییەکە کرد و وتی: دەبێت لەم شتە تێبگەین، ئەمە ئازتێکایە، ئەمە مەکسیکە و یارییەکی شێتانە بوو، هەموو شتێکمان لە یاریگادا بەخشی، هەر یەکێک لە ئێمە. دەبێت لەوە تێبگەین، ئێستا دەبێت بە هەموو هێزمانەوە بەرەو پێشەوە بچین.
No Comment! Be the first one.