چاویارنیوز _ یانەی لانس بە فەرمی گەڕانەوەی تۆرگان هازاردی ڕاگەیاند، بەجۆرێک یاریزانە هێرشبەرەکەی بەلجیکی دوای ١٢ ساڵ جارێکی تر درێسی تیپی سەرەمی لاویەتی خۆی لەبەر بکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی یانەی لانس، هازارد بە واژۆکردنی گرێبەستێکی دوو ساڵە بۆ هاوینی 2028 بۆ یاریزانانی تیپەکە زیادکراوە، گواستنەوەکە بەشێوەیەکی بێبەرامبەر ئەنجامدراوە و یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکەش دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ “ئەندەرلێخت” بڕیاریدا جارێکی دیکە لە یانەی لانس درێژە بە وەرزشی تۆپی پێ بدات.
تۆرگان هازارد لە ساڵی 2012 لانسی بەجێهێشت و بە پەیوەندیکردن بە یانەی چێڵسیەوە هاتە وەرزێکی نوێی ژیانی وەرزشی خۆیەوە. دواتر لە تیپەکانی وەک مۆنشنگلادباخ، دۆرتمۆند، پاریس سانجێرمان و ئەندەرلێخت یاری کرد و ئەزموونی لە بەناوبانگترین ڕکابەرییەکانی یانەکانی ئەوروپا بەدەستهێنا.
یاریزانە بەلجیکییەکە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نایابی لە پێکهاتەی ئەندەرلێختدا هەبوو، لە 46 یاریدا 15 گۆڵ و 11 ئەسیستی تۆمارکرد؛ ئامارێک کە وایکردووە هاندەرانی لانس هیوایان هەبێت هازارد بتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە سەرکەوتنی تیپەکەیان لە وەرزی داهاتوودا.
No Comment! Be the first one.