چاویارنیوز _ مۆندیالی 2030 بە بۆنەی سەدەمین ساڵوەگەری، یەکەمین خولی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەدەچێت؛ پاڵەوانێتییەک کە لە ساڵی 1930دا تەنها بە 13 تیپ بەڕێوەچوو.
جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا دووپاتی کردەوە کە زیادکردنی ژمارەی تیپەکانی مۆندیال بۆ 64 یانە لەژێر چاودێری ڕێکخراوەکەدایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تی ئێن تی سپۆرت، مۆندیالی 2026، بە 48 تیپ، گەورەترین مۆندیالی مێژووی پێشبڕکێیەکە دەبێت. پێشتر پاڵەوانێتییەکە بە 32 تیپ بەڕێوەدەچوو، بەڵام گۆڕینی فۆرمەتەکە 40 یاری بۆ ئەم خولە زیادکردووە.
ئینفانتینۆ پێی وایە سەرکەوتنی فۆرمەتی 48 تیپی دەریخستووە کە تۆپی پێی نیشتمانی لە سەرانسەری جیهاندا ئەو کوالیتییەی هەیە بۆ ئەوەی دووبارە بەرزببێتەوە.
ناوبراو لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سویسری بلوڤین ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە مۆندیالی 64 تیپی شتێکە کە دوای پاڵەوانێتییەکە لە لیژنە پەیوەندیدارەکاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و مشتومڕی لەسەر دەکرێت. “پێویستە هەموو وڵاتێک دەرفەتی ئەوەی هەبێت کە خەونی خۆی بۆ یاریکردن لە مۆندیالدا بەدیبهێنێت”.
سەرۆکی فیفا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبینین کوالێتی تیپەکان لە سەرانسەری جیهاندا زۆر بەرزە و ڕۆژانە باشتر دەبێت. “ئەگەر دەرفەتی یاریکردن لە مۆندیالدا نەدرێتە وڵاتە بچووکەکان، پاڵنەرەکانیان بۆ باشتربوون کەم دەبێتەوە”.
No Comment! Be the first one.